پۆلیسی تورک بارەگای ناوەندی گشتیی هەدەپەی لە ئەنقەرە گەمارۆدا

پۆلیسی دەوڵەتی تورک بارەگای ناوەندی گشتیی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)یان لە ئەنقەرە گەمارۆدا.

پۆلیسی تورک بارەگای ناوەندی گشتیی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)ی گەمارۆدا و رێگایان نەدا خەباتکاران و ئەندامانی هەدەپە بڕۆنە ناو بارەگاکەیان.

بەپێی زانیارییەکان هۆکاری گەمارۆدانی بارەگای ناوەندی گشتیی هەدەپە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە کەسە تێکدەر و ئاژاوەگێڕەکانی بەردەم بارەگای هەدەپە لە ئامەد، خواستویانە بێن و لە بەردەم بارەگای ناوەندی گشتیی هەدەپە لە ئەنقەرە کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی رێکبخەن.

محەمەد روشتی تریاکی پەرلەمانتاری هەدەپەى ئێلح لەبارەی گەمارۆدانی بارەگای ناوەندی گشتیی هەدەپە لەلایەن پۆلیسی تورکەوە وتی، "ئێمە ئەوەمان بۆ روونبوویەوە، کە ئەوانە دەیانەوێت بێن بۆ ئێرە و کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی رێکبخەن و کۆببنەوە و رەنگە بشیانەوێت دانیشتن ئەنجام بدەن. دەیانەوێت رێگری لەکار و چالاکییەکانی هەدەپە بگرن. ئێمەش هاتووین بۆ بەردەم ناوەندی گشتی و وتمان، رێگە بەوە نادەین. پێدەچێت مانەوەکەیان زۆر نەخایەنێت و رەنگە یەک بۆ دوو کەسیان بێت و راگەیاندراوەکەیان بخوێننەوە و بڕۆن. ئێمەش لە ناو بارەگەکەداین. ئەگەر لەوە زیاتر شتێک بکەن، ئێمە رێگایان پێنادەین".

ژ.ت