پۆلیسی ئەڵمانیا ڕێگری لە گەنجان کرد یادی شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەنەوە

کاتێک گەنجان ویستیان بە ڕێپێوانێک یادی شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەنەوە، جگە لە فاشیستەکانی تورک پۆلیسی ئەڵمانیاش لە دژی  ڕێپێوانەکە کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانەیان ئەنجامدا. کاتێک گەنجێکیش ناڕەزایەتیی نیشان دا، گەنجکەیان ئەشکەنجەدا.

کۆمیتەی ویدرستاند لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ویستی بە ڕێپێوانێک یادی ١٠ ساڵەی شۆڕشی ڕۆژئاوا بکاتەوە.

گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست کاتژمێر ١٩:٣٠ لە وێستگەی هامبۆلدتاین کۆبوونەوە و سڵاویان لە شۆڕشی ڕۆژئاوا کرد.

دوای لێدوانەکان باس لەوە کرا، کە شۆڕشی ڕۆژئاوا بووەتە هیوا و ئەڵتەرناتیڤی سیستەمی سەرمایەداری بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.

 هەروەها لە چالاکییەکەدا ناڕەزایی لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە بۆ سەر ڕۆژئاوا نیشاندرا و ڕایگەیاندرا، لە بەرامبەر هەڕەشە داگیرکارییەکاندا بێدەنگ نابن.

لە کاتی ڕێپێوانەکەدا فاشیستەکان و پۆلیسەکان دەستیان بە کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانە لە دژی خۆپیشاندانەکە کرد. پۆلیس بە جلوبەرگ و یونیفۆرمی ئەڵمانییەوە، بەرگرییان لە تورکە فاشیستەکان کرد، کاتێکیش گەنجێک ناڕەزایەتی و کاردانەوەی بەرامبەر ئەو کارە هەبوو، گەنجەکە  ئەشکەنجە درا.

گەنجان لە ڕێپێوانەکەدا دروشمیان دەوتەوە و رێپێوانەکە لە نیتنبێرکپلاتز کۆتایی پێهات.

ژ.ت