ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجانی شۆڕشگێر لە کۆڵن لە رۆژی پێنجەم بەردەوامە
چالاکیی ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ئەوروپا لە پێنجەم ڕۆژیدا بە دروشمی ‘دەست بەدەست و شان بە شان وەرنە جەنگی ئازادی’ گەیشتە شاری نەسی ئەڵمانیا.
چالاکیی ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ئەوروپا لە پێنجەم ڕۆژیدا بە دروشمی ‘دەست بەدەست و شان بە شان وەرنە جەنگی ئازادی’ گەیشتە شاری نەسی ئەڵمانیا.
لە ڕۆژی ١١ی ئەم مانگەوە، گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ئەوروپا دەستیان بە چالاکیی ڕێپێوانی درێژمەودا کردووە، ئەم چالاکییە ساڵانە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەڕێوەدەچێت.
سەدان ئەندامی گەنجانی شۆڕشگێڕ ئەمساڵ لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، نەمسا، سوید، هۆڵەندا، بەریتانیا و سویسرا، لە شاری کۆڵنەوە دەستیان بە ڕێپێوانەکە کردووە و ئەمڕۆ، لە پێنجەم ڕۆژیدا گەیشتنە شاری نەوسێ ئەڵمانیا.
گەنجان دوای گردبوونەوە لە پارکی گەنجانی شاری نەوس-دا، بە بەرزکردنەوەی پانکارد بە نووسراوەی؛ “جەنگی ئازادیی گەش بکەن، ئا ڤاشین، زاپ، مەتینا، بژی گەریلا” بەرەو شاری میونشنگلادباخ بەڕێی کەوتن.
ف.ق