پەیامی گیراوانی پەکەکە و پاژک بەبۆنەی ساڵیادی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز

گیراوانی دۆزی پەکەکە و پاژک بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژووگرتنی مردنی مەزن لە ١٤ ی تەمموز ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە، دووپاتی دەکەنەوە، "پێویستە هەمووان بە ڕۆحی ١٤ ی تەمموز ڕەفتار بکەن و تێکۆشان بەتینتر بکەن تا بەدیهاتنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ".

بەناوی گیراوانی پەکەکە و پاژک، دەنیز کایا ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە، بە ڕێز و سوپاسەوە یادی بەرخۆدەرانی چالاکی ڕۆژووگرتنی مردنی مەزن لە ١٤ تەمموز بەرزڕادەگرێت.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:

"ئێستە لە ٤١ هەمین ساڵیادی بەرخۆدانی ڕۆژووگرتنی مردنی مەزن و مێژوویی ١٤ تەمموز داین. وتەیەکی بەناوبانگ هەیە دەڵێت: ئەو پەپوولەیەی لە بەشێکی جیهاندا باڵەکانی دەجووڵێنێت دەشێت لە بەشێکی تری جیهان گەردەلوول بئافرێنێت. لە بەرخۆدانی مێژوویی ١٤ ی تەمموز، محەمەد خەیری دورموش و کەمال پیر و عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک، وەک چوار پەپوولەی ڕاستەقینە لە زیندانی ئامەدی فاشیستانی ١٢ ی ئەیلول فڕین، ئەم فڕینە ٤١ ساڵە وەک گەردەلوولێکی شۆڕشگێڕیی مەزن بەردەوامە، ١٤ ی تەمموزی ١٩٨٢ پیرۆز دەکەین، کە ڕۆژی شکۆی نەتەوەییە بۆ ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدە قارەمانەکان و گەلە وڵاتپارێزەکەمان. لە کەسێتی قارەمانە بەرخۆدەرەکان، کەمال و خەیری و عاکیف و عەلی، بەڕێز و سوپاسەوە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەکەینەوە.

ڕێبەر ئاپۆ لە نرخاندنی بەرخۆدانی زیندانی مەزنی ١٤ ی تەمموزی ١٩٨٢، وەهای گوت:

"پەکەکە پارتێکی قارەمانە. ١٤ ی تەمموز ڕۆژێکی مەزنە، بۆیە ناتوانین شکۆی کەم بکەینەوە. ناتوانین پێشێلی بکەین. ناتوانین خۆمان بە شیاوی بزانین. من خۆم بە شیاوی یادی ئەم هاوڕێیانە نازانم. بەڵام شوێنکەوتەی ئەوانم. شوێنکەوتەی وەسیەتەکەیانم. ناتوانم هاوشانی ئەم کەسانە بڕۆمە پێش، بزانە بچوکترین هەڵەت هەبێ، قبوڵی ناکەم. ئەگەر دەتەوێت بۆ یادی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز کارێک بکەیت و یادیان بەرزڕابگریت، ئەگەر ڕاستگۆ بیت و بتەوێت تێبگەیت، دەبێت لە ڕاستی بەرخۆدانی ئەم هاوڕێیانە نزیک بیتەوە، لە چ هەلومەرجێکدا بوو، ئەگەر بتانەوێت بە شکۆوە بژین، دەبێت بەرخۆدان بکەن، من ئەم ڕێگەیەم بۆتان دەستنیشان کردووە".

ڕێبەر ئاپۆ ئەم پرسیارە لە هەموومان دەکات: بۆچی لەسەر ئەم ڕێگەیە ناڕۆن؟ بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز لەپێناو مردنێکی هەرزان نەبووە، مردنێکی مەزن بوو، مردن نا، ژیانێکی مەزن بوو. ئەگەر بەڕاستی لە یادی ١٤ ی تەمموز نزیک ببنەوە، ئەو هاوڕێیانە کاتێک دەرفەتێکی بچوکیان بینی لە کار و ژیاندا، تا کۆتایی ئەم دەرفەتەیان بەکارهێنا. پاکی و ڕاستی پەکەکە لە ڕاستی ئەم هاوڕێیانە دەرکەوت. ئەم هاوڕێ مەزنانە ویستیان ناوی پارتەکە بەرزبکەنەوە، تاوەکو لە ئامانجەکانی پارتەکە دوور نەکەونەوە. لەژێر ئەشکەنجەی توند و دڕندانەی بەرگەنەگیراودا، دەرفەتێکی بچوکیان دۆزییەوە بۆ ژیان و بەرخۆدانیان کرد. ئەم بەرخۆدانە مەزنە لەپێناو ئەم ئامانجەدا بوو. ١٤ ی تەمموز بڕیارێک بوو بۆ داخستنی ڕێگە لەبەردەم لەناوبردنی پارتەکە و گەل و کوردستان و مرۆڤایەتی. لەپێناو بڕیاری پارتەکە بوو دژی خیانەت و زوڵمی مەزن و ژیانی داکەوتوو. ١٤ ی تەمموز ڕۆحی پەکەکەیە. بەرخۆدانی ١٤ تەمموز لەپێناو مەرگێکی هەرزان نەبوو، مردنێکی مەزن بوو، مردن نا، بەڵکو ژیانێکی مەزن. من درێژەدەری وەسیەت و ئامانجەکەیان دەبم، بەڵێن دووپات دەکەمەوە بۆ وەسیەتەکەیان. ئەگەر دەڵێن ئێمە دڵسۆزین بۆ ١٤ ی تەمموز، داواتان لێ دەکەین، هەنگاوی بوێرانە بنێن. نەوەک لە زیندان، دەبێت لە شەڕ و کار، بەگوێرەی ڕۆحی ١٤ ی تەمموز هەنگاو بنێن. لە ڕۆحی خۆتاندا هەنگاو بنێن، ئەگەر هەنگاوی وەها نەنێن، ئێوە ساختەن، دەتانەوێت، لە ژیانی هەرزان بەردەوام بن بە نرخی مەزنەوە. لە هەموو گۆڕەپانێک و بە هەموو شێوەیەک، نابێت لە پارتەکە دووربکەونەوە، تا دەگەینە بڕیاری ١٤ ی تەمموز، دەبێت بەرامبەر ئەم دوورکەوتنەوەیە بوەستینەوە. ئەم شەهیدە مەزنانە، لەسەر بناغەی بەرخۆدانێکی مەزن خۆیان بونیادنا و تا کۆتایی بەردەوام بوون، ئەگەر خەباتەکەتان وەها بێت و ئەنجامدار بێت، دەبنە خاوەنی ١٤ ی تەمموز، خاوەنانی ١٤ تەمموز هەمیشە مەزنن، ئەوانەی بەم جۆرە بەردەوام دەبن، ئەوانەی ئەم شەڕە دەکەن، بە سەبر و باوڕ و کار شەڕ دەکەن، هەمیشە سەردەکەون".

ئەوەتا داهێنەری هزر و فەلسەفەی دامەزراندنی ئەم چالاکییە مەزنە، ٢٥ ساڵە لە تاوەرەکانی ئیمراڵی، لەنێو چاڵی مردنەوە، مرۆڤایەتی ئاراستە دەکات بەرەو ڕزگاری، هێشتا ئەم پرسیارەمان لێ دەکات، بۆچی بەم ڕێگەیەدا ناڕۆن؟ بەناوی گیراوانی دۆزی پەکەکە و پاژکەوە، بانگەواز لە هەموو هێزەکان دەکەین بە ڕۆحی ١٤ ی تەمموز بجووڵێنەوە، تێکۆشان بەتینتر بکەن تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، وەک هاوڕێمان بەشار کە بەم دواییانە ئازاد نەکرا و کوژرا، ڕووبکەنە بەرخۆدان بۆ تۆڵەکردنەوەی زیندانییە کوژراوەکان".