پیک هەڵکوتانەسەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەری شەرمەزار کرد

سەرۆکی گشتی پیک، حیکمەت سەربڵند ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هەڵکوتانەسەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر و گوتی: "هەڵکوتانەسەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر تیڤی، نایاساییە و قبووڵ ناکرێت".

سەرۆکی گشتی پارتی ئیسلامیی کوردستان (پیک) ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هەڵکوتانەسەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر و گوتی: "هەڵکوتانەسەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر تیڤی لەلایەن پۆلیسی بەلژیکاوە، نایاساییە و دژی دەنگی گەلی کوردە. ئەم هەڵکوتانەسەرە وەک پشتیوانی بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەبینین".

هەروەها ڕایگەیاند چاپەمەنی ئازاد دەنگ و ڕەنگی گەلی کوردە، دەوڵەتی تورک وەک هەمیشە دژی زمانی کوردە و نایەوێت زمانی کوردی پێشکەوێت، گوتی: "وەک پیک هەڵکوتانەسەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر تیڤی بە توندی شەرمەزار دەکەین. بە ڕۆحی نەتەوەییەوە لەگەڵ دەنگ و ڕەنگی گەلی کورد دەوەستین".