پیک جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد
سەرۆکی پیک حیکمەت سەربڵند بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد.
سەرۆکی پیک حیکمەت سەربڵند بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد.
سەرۆکی گشتی پارتی ئیسلامی کوردستان (پیک) حیکمەت سەربڵند جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "جەژنی ڕەمەزن لە گەلی کوردستان و هەموو گەلانی ئیسلامی پیرۆز دەکەین".
هیواخوازە جەژن ببێتە مایەی ئاشتی و ئارامی و دەڵێت: "بەداخەوە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی شەڕ ڕۆژئاوا و باشووری کوردستانی بۆردوومان کرد و هێشتاش بەردەوامە".
دووپاتی دەکاتەوە دەوڵەتی تورک و دەوڵەتی ئێران لە هەموو جێگەیەک هێرش دەکەنە سەر دەسکەوتەکانی کوردان و دەڵێت: "لەم ڕۆژە پیرۆزەدا هیواخوازین خودای مەزن کوردان لە ستەمی داگیرکەران بپارێزێت".