قڕکردنی سیاسی: خەباتکارانی راگەیاندنی ئازاد دەستبەسەرکران
لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە لە چورچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، خەباتکارانی راگەیاندنی ئازاد دەستبەسەرکران.
لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە لە چورچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، خەباتکارانی راگەیاندنی ئازاد دەستبەسەرکران.
لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیدا لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە دژی خەباتکارانی راگەیاندنی ئازاد ئەنجامدرا. لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ئەنقەرە پەیامنێری مێزۆپۆتامیا، ئەحمەد ئاسلان دەستبەسەرکرا.
لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا لە ئیستەنبوڵ پەیامنێری ئاژانسی مێزۆپۆتامیا ئەسرا سۆلین دال، لە رۆژنامەی یەنی یاشام ئەنەس سەزگین و ساڵیحە ئاراس و خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد یەشیم ئالجی دەستبەسەرکران.
راگەیەندرا کە ئەگەری هەیە ژمارەی دەستبەسەرکراوان لەوە زیاتر بێت.
هـ . ب