قەرزدارییەکانی شارەوانی ئاکەپە

شارەوانییەکانی ملازگر و تەتوانی دەم پارتی قەرزداری شارەوانییەکانیان لە کاتی بەڕیوەبەری ئاکەپەدا خستەڕوو.

شارەوانییەکان لەکاتی بەڕێوەبەری ئاکەپە لە بری ئەوەی خزمەتی گەل بکەن. بە دانانی قەیومەوە هەموو هەوڵێکییان بۆ دزین و بەتاڵانبردن و قەرزدارکردنی شارەوانییەکان بووە لە بەکارهێنانی داهاتی شارەوانییەکان بۆ خزمەتی دەسەڵاتداری ئاکەپە.

دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنە خۆجییەکانی ٣١ی ئاداردا، دەم پارتی هەردوو شارەوانی ملازگری موش و تەتوانی بەدلیسی بەدەستنهێنا. بەڕێوەبەری نوێی ئەو دوو شارەوانییە لیستی قەرزداریی و مەسروفاتی شارەوانیان بە لافیتەیەکی گەورە بە دیواری شارەوانیدا هەڵواسیوە.

لە لیستەکەدا ئەوە دەرخراوە شارەوانی ملازگر ٣٢٤ملیۆن و ٤٣٦ هەزار و ٣١٥ لیرە قەرزداربووە.

هەروەها شارەوانی تەتوان ملیارێک و ٢١١ ملیۆن لیرە قەرزداری کاتی بەڕێوەبەری ئاکەپەی لەسەر کەڵەکەبووە.