قەرزەکانی ئێران بەسەر عێراق بەرەو کۆتاییهاتن دەچێت
حکومەتی عێراق نزیکدەبێتەوە لە دانەوەی تەواوی ئەو قەرزانەی ئێران، کە بەھۆی کڕینی غازەوە بۆ دابین کردنی کارەبا لەسەری کەڵەکە بوون.
حکومەتی عێراق نزیکدەبێتەوە لە دانەوەی تەواوی ئەو قەرزانەی ئێران، کە بەھۆی کڕینی غازەوە بۆ دابین کردنی کارەبا لەسەری کەڵەکە بوون.
زیا ناسری راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: "ھەندێک لە رێکارەکانی دانەوەی قەرزەکانی ئێران، پەیوەندیدارن بە بانکی فیدڕاڵی ئەمریکاوە و میکانیزمی دانەوەی قەرزەکان بەپێی رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا دیاری دەکرێن."
ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ووتیشی: "دەستپێکردنی دانوستانەکان لەنێوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری ووڵاتی عومانەوە، رێکارەکانی دانەوەی قەرزەکانیان بە ئێران زۆر خێرا کردووە".
راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكراشی کرد: "لە کانوونی دووەمی رابردووەوە دەستیان بە دانەوەی قەرزەکانی ئێران کردووە و لە رۆژانی داھاتوودا بەپێی رێککەوتنێک تەواوی قەرزەکان دەدەنەوە".
جێگای باسە، لە دەستبەکاربوونی محەمەد شیاع سودانی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق، یەک ملیار ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە قەرزەکانی ئێرانیان دراوەتەوە.