قەسەدە ناسنامەی ٤ شەڕڤانی خۆی ئاشکرا کرد

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی قەسەدە لە بەیاننامەیەکدا ناسنامەی ٤ شەڕڤانی شەهیدی خۆی ئاشکرا کرد.

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ناسنامەی ٤ شەڕڤانی شەهیدی ڕاگەیاند. قەسەدە ڕایگەیاند کە شەڕڤانانیان مەزڵوم شەهبا (ئەحمەد مستەفا)، ملیتان ڕۆژئاوا (محەمەد عمۆ)، گیڤارا عەفرین (پشەنگ عەلیکۆ) و جەنگیز (فەواز عەبدوڵا حەمادە) هەریەک لە کاتی جیاوازدا لە هێرشە ئاسمانییە نامرۆڤانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دا شەهید بوون.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا وەها ڕاگەیەندراوە: "سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم بنەماڵەی شەهیدانمان دەکەین، بە شەهیدبوونی هەر هەڤاڵێکمان پێداگریمان لەسەر درێژەدان بە بەرخۆدان و تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە زیاتر دەبێت. ئێمە ئاڵای شەهیدانمان هەڵدەکەین و تاجی بەرخۆدانیان بە سەرکەوتنی مەزن دەڕازێنینەوە و خەون و ئارمانجەکانیان بەدی دەهێنین."

زانیاری لەسەر ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: مەزلوم شەهبا

ناو ناسناو: ئەحمەد مستەفا

ناوی دایک: فاتم

ناوی باوک: محەمەد

شوێنی لە دایک بوون: حەڵەب

شوێن و کاتی شەهیدبوون: تروازیە – ١٩ی نیسانی ٢٠٢٥

*****************************

ناسناو: ملیتان ڕۆژئاوا

ناو و ناسناو: محەمەد عمۆ

ناوی دایکی: لەیلا

ناوی باوک: تەها

شوێنی لەدایک بوون: سەرێکانی

شوێن و کاتی شەهیدبوون: منبج- ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

*****************************

ناسناو: گیڤارا عەفرین

ناو وناسناو: پشەنگ عەلیکۆ

ناوی دایک: نەزیرە

ناوی باوک: محەمەد

شوێنی لە دایک بوون: حەڵەب

شوێن و کاتی شەهیدبوون: تروازیە، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٥

******************************

ناسناو: جەنگیز

ناو وناسناو: فەواز حەمادە

ناوی دایک: ئەسرییە

ناوی باوک: عەبدوڵا

شوێنی لە دایک بوون: منبج

شوێن و کاتی شەهیدبوون: منبج بەنداوی تشرین- ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.