قەیوم، شارەوانی خەلفەتیەی بە قەرزداری بەجێهێشت و ڕادەستی کرد

سانیە بایرام هاوسەرۆکی شارەوانی خەڵفەتی ڕایگەیاند، ژمارەی دەورە وەرگرتنی کرێکارانی شارەوانی، زۆرە و قەیوم-یش قەرزێکی ٤٠٠ ملیۆنی بەدوای خۆیدا جێهێشتووە.

شارەوانی خەلفەتی

دوای هەڵبژاردنە هەرێمیەکان، کە دەم پارتی، لە شاری ڕحا سەرکەوتنی بەدەست هێنا و شارەوانییەکانی ٧ ناوچەی بردەوە، لەسەر تانە لێدانەکانی ئاکەپە بڕیاردرا هەڵبژاردن لە ناوچەی جورنێ ڕەش و شارۆچکەی خەڵفەتیێ دوبارە بکرێتەوە. ئەم بڕیارە لە خەلفەتیێ لەلایەن  دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان (YSK) هەڵوەشایەوە و سەرکەوتنی دەم پارتی پەسەند کرا.

دوای هەڵوەشانەوەی بڕیاری دوبارە بوونەوەی هەڵبژاردنەکە، قەیومی داسەپێندراوی شارەوانی خەلفەتی لە نیوەی شەودا بەڵگەنامە و بەشێک لە کەلوپەلی شارەوانی لە گەڵ خۆی دزی، کە لە دیمەنەکاندا دەرکەوتووە، دیمەنەکان لەلایەن عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری دەم پارتی-ـەوە بڵاوکرایەوە. لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت کە بارهەڵگرێک لەبەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی شارەوانی خەلفەتی ڕاگیراوە و بەڵگەنامەی زۆری لی بارکراوە. دواتر کە ئەندامانی دەم پارتی و بەرپرسەکانیان دەچنە ناو شارەوانی خەڵفەتی، بۆیان دەرکەوتووە کە سیستەمی کامێراکانیش دزراوە.

سانیە بایرام، یەکێک لە هاوسەرۆکانی شارەوانی دەم پارتی، پۆستەکانیان وەرگرتووە و دەستیان بە ئەرکەکانیان کردووە، سەبارەت بەو بارودۆخە لە ڕێگای ئاژانسی فوراتەوە ڕایگەیاند:

''هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دوبارە بوونەوەی هەڵبژاردن، ڕێژەی بەرزی دەنگەکانیان بووە و ڕایگەیاند، لە ڕۆژی هەڵبژاردندا قەیوم دەچوونە گوندەکان و فۆرمەی دەنگدانی مۆرکراویان دابەشکردووە و وتی: "لە زۆر شوێن دەنگ بەشێوەیەکی کۆمەڵ بەکارهێنرا بوو. لەو فۆرمە دەنگدانانەی کە مابوونەوە خۆیان سووتاندبوویان و بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئێمە دەنگەکانمان سووتاندووە. سەرەڕای ئەمەش ئێمە لە هەڵبژاردندا لە پێشەوە بووین. ئەوان نەیانتوانی دەنگ بەدەست بهێنن کە شکستیان هێنا، دەستیان کرد بە یاریکردن و داوای دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن. ئێمەش تانەمان لە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان (YSK) دا. پاشان YSK بڕیاری دوبارەبوونەوەکەی هەڵوەشاندەوە و متمانەی ئەرکدای پێداین و کۆتاییدا دادپەروەری سەرکەوت."

لە کۆتایی قسەکانیدا، سانیە بایرام وتی: "بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە سەرەتاییانەی کە لە شارەوانی خەڵفەتیێ ئەنجام دراون، بۆمان دەرکەوتووە کە شارەوانی ٤٠٠ ملیۆن لیرە قەرزدارە، دوای ئەوەی بەدواداچوونی ورد ئەنجام درا، ڕای گشتی ئاگادار دەکەینەوە. جیا لەوەیش لە بەدواداچوونە سەرەتاییەکاندا بۆمان دەرکەوت کە نزیکەی ٢٠٠ کارمەند لە شارەوانیدا دامەزراون کە بەپێی بەراوەردەکان ژمارەیەکی زۆرە. خەرجیەکی زۆری مانگانەی شارەوانیەکەمان لەم بەشەدا بە فێڕۆ دەچێت، بۆ ئەمانە و زۆر شتی دیکە هەنگاوی پێویست دەگرینە بەر و هاوبەشی دەکەین لەگەڵ ڕای گشتیدا."

سانیە بایرام ئاماژەی بەوەشدا کە خزمەتگوزارییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گەل بە چەمکی شارەوانی دیموکراتیک خزمەتی گەلەکەمان دەکەین".