راگەیاندراوی هاوبەشی ٢٠ کۆمەڵەى پارێزەران: پێویستە سزای توغلۆک دوابخرێت

٢٠ کۆمەڵەى پارێزەران لەبارەی دۆخی ئایسەڵ توغلۆکەوە راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوایانکرد، سزادان و زیندانییەکەی دوابخرێت.

٢٠ کۆمەڵەی پارێزەران لەوانە کۆمەڵەى پارێزەرانی ئامەد، ئەدەنە، رحا، ئەنتالیا و ئیزمیر سەبارەت بە دۆخی زیندانیی نەخۆش  ئایسەڵ توغلۆک پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا هاتووە، دۆخی  تەندروستیی توغلۆک تا دێت بەرەو خراپتر بوون دەڕوات، بۆیە داوایانکردووە، لە پێناو پاراستنی مافی ژیان دا سزای زیندانیکردنەکەى توغلۆک دوابخرێت و بۆ چارەسەرکردن ئازاد بکرێت.

ناوی کۆمەڵەکانی پارێزەران، کە راگەیاندراوەکەیان ئیمزا کردووە

ناوی کۆمەڵەکانى پارێزەران، کە راگەیاندراوە هاوبەشەکەیان ئیمزاکردووە بریتین لە: ئەدەنە، سەمسور، ئاگری، ئەنتالیا، ئێلح، چەولیک، بەدلیس، بورسا، ئامەد، جۆلەمێرگ، هاتای، ئیزمیر، قەرس، مێردین، موش، سێرت، شرنەخ، رحا، دێرسیم و وان.

ژ.ت