عێراق و هندستان یاداشتنامەیەکی هاوبەشیان واژۆکرد
هەردوو ووڵاتی عێراق و هندستان یاداشتنامەیەکی هاوبەشیان واژووکرد بۆ بانگەیشت کردنی کۆمپانیاکانی هندستان بۆ عێراق.
هەردوو ووڵاتی عێراق و هندستان یاداشتنامەیەکی هاوبەشیان واژووکرد بۆ بانگەیشت کردنی کۆمپانیاکانی هندستان بۆ عێراق.
ئەمرۆ سێ-شەممە هەریەکە لە عێراق و هندستان یاداشتنامەیەکی هاوبەشیان لە بوارەکانی ئ بازرگانی و ئابوری و دارایی و تەندروستی و کشتوکاڵی واژۆ کرد و عێراق بانگهێشتی کۆمپانیاکانی هندستان دەکات و وەزیری نەوتی هندستانیش دەڵێت، "ئارەزووی وەبەرهێنان دەکەین لە عێراق".
وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، یاداشتنامەی لیکتێگەیشتن بۆ هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان عێراق و هندستان لە بارەی بەشێکى زۆر لە سێکتەرە سەرەکییەکانەوە واژۆکرا.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، گرنگە پەرە بە ئامڕازەکانی هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ وڵاتى هندستان لە هەموو بوارەکان بدرێت، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانی و دارایی و تەکنیکی و تەندروستی و کشتوکاڵی و رۆشنبیری.
هەروەها حەیان عەبدوڵگەنی ئاماژەی بەوەشکرد: "هندستان وەک هاوبەشێکی بازرگانی و هاوردەکەرێکی گرنگی نەوتی خاوی عێراقی هەژمار دەکرێت و پەیوەندی مێژوویی و هاورێیەتی و هەماهەنگی تایبەتمەند بەیەکەوە دەیانبەستێتەوە وە ئەمڕۆ هندستان رۆڵی هێزێکی ئابوری و پیشەسازی و گەشەسەندوو دەبینێت."
وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە رێگەی ئەم یاداشتنامەیەوە هەردوولا ئامڕازەکانی هەماهەنگی هاوبەش چالاک دەکەن کە لقی زۆر لە خۆ دەگرێت و پێشوازی لە کۆمپانیا وەبەرهێنانەکانی هندستان دەکەن بۆ ئەوەی پڕۆژەکانیان لە عێراق بخەنە کار.
لە بەرامبەردا هاردیب بۆریە وەزیری نەوت و غازی سروشتی هندستان رایگەیاند، هۆشدار دەبن لە بەرامبەر پتەوترکردنی پەیوەندییان لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەکان بۆ ئەوەی ببن بە هاوبەشێکی بازرگانی ئەو کۆمارە و ئارەزومەندن لە کارکردنی کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانی هندستان لە عێراق