رێگە نەدرا بنەماڵەی شەنیاشار بچنە ناو بینای وەزارەتی دادەوە
بنەماڵەی شەنیاشار کاتێک ویستیان لەگەڵ بەرپرسان کۆببنەوە و دیدار ساز بکەن، دەرگای وەزارەتی دادیان بەڕوودا داخرا و رێگەیان پێندەرا بچنە ناوەوە.
بنەماڵەی شەنیاشار کاتێک ویستیان لەگەڵ بەرپرسان کۆببنەوە و دیدار ساز بکەن، دەرگای وەزارەتی دادیان بەڕوودا داخرا و رێگەیان پێندەرا بچنە ناوەوە.
پەرلەمانتاری پارتی سەوزی چەپ لە بازنەی رحا فەرید شەنیاشار و ئەمینە شەنیاشاری دایکی بۆ ئەوەی چاویان بە کاربەدەستانی وەزارەتی داد بکەوێت، بەرەو وەزارەتی داد رێپێوانیان ئەنجامدا، پۆلیسەکان رێگرییان لە بنەماڵەکە کرد.
بنەماڵەکە ئابڵوقەی پۆلیسی تێپەڕاند و بەرەو وەزارەتی داد رێپێوانیان کرد و ویستیان بچنە ناو بیناکەوە. پاسەوانانی وەزارەتخانەکە رایانگەیاند وەزیر و جێگرەکەی لەوێ نین، بۆ ئەوەی بنەماڵەکە نەچنە ناو بینای وەزارەتی دادەوە دەرگاکانیان داخست.
بنەماڵەی شەنیاشار دواتر گەڕانەوە بۆ پەرلەمان.
هـ . ب