بەهۆی سیاسەتی شەڕی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە قەیرانی ئابوری لە تورکیا و کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ قووڵتر دەبێتەوە. بەهۆی قەیرانی ئابووریەوە ئاستی هێڵی هەژاری دابەزیوە بۆ داهاتی ساڵانەی ٦٦ هەزار لیرە، لە کوردستان و تورکیا کەمترین مووچە ١٧ هەزار لیرەیە. رێژەی ئەو هاوڵاتیانەی بە کەمترین مووچە دەژین لە سەرووی لەسەدا ٥٠وەیە.
بەهۆی سیاسەتی شەڕی دەسەڵاتداری ئاکەپەوە بودجەیەک کە بۆ شەڕ تەرخان دەکرێت، گەلی رووبەڕووی برسێتی کردووەتەوە. بەهۆی ئەو سیاسەتانە و لە ئەنجامی قەیرانی ئابووری تادێت ژمارەی بێکاری و رێژەی هەژاری بەرزتر دەبێتەوە.
سەرۆکی پێشووی سەندیکای ژمێریاران و راوێژکارانی ئابووری سەربەخۆ ئیبراهیم شاهین ئەوەی خستەڕوو کە لیرەی تورکی تادێت بەهاکەی لەدەست دەدا. شاهین باسی لەوەکرد، لە قۆناغی هەڵبژاردندا وڵاتەکە لە رووی ئابووری ئابوورییەوە بە زیانێکی گەورەدا تێپەڕبوو، کە دوای هەڵبژاردن لە رێگەی گرانکردنی نرخەکانەوە جارێکی تر گەل باجی ئەو زیانە ئابوورییە دەدات.
شاهین راشیگەیاند، کە یەک لە شارەکان کە زۆرترین کاریگەری قەیرانی ئابووری لەسەر هەیە، شاری وانە و وتی، "هۆکارەکانی قەیرانی دارایی لە وڵاتەکەمان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سیاسەتی بەرهەمهێنان و دامەزراندن بە سەرچاوەی هاوردە پڕ دەکرێتەوە، مەرجی سەلامەتی یاسایی بۆ وەبەرهێنەران دانەنراوە، خەرجییە ناپێویستەکان و چەمکەکانی سەروەری یاسا ناچەسپێندرێن."
لە کۆتایشدا شاهین جەختی کردەوە، کە سەرچاوەی سەرەکی قەیرانی ئابووری لە کوردستان و تورکیا چارەسەنەکردنی پرسی کوردە و وتی، ئەگەر پرسی کورد بە رێگەی دیموکراتیک چارەسەر بکرێت، ئەو پارەیەی بۆ وڵاتەکە دەگەڕێتەوە بە رێژەیەکە کە دەتوانێت ببێتە مایەی پێشکەوتنی وڵاتەکە و چارەسەرکردنی قەیرانەکە".
هـ. ب