بە ناوی رێکخراوەکانی ناوەندی یەکێتیى کۆمەڵەکانى ئێزدی (ناڤ یەک / NAV-YEK)، چەتری ئەنجوومەنەکانى ژنانى ئێزدی (سەمەژێ - SMJÊ)، ئەنجومەنى شەنگال لە درەوەى وڵات (مەشەدە - MŞD)، پارتى ئازادی و دیموکراسیى ئێزدییەکان (پادێ - PADÊ) لقی ئەوروپا، هاوبەندیی ئێزدیانی سوریا (هێس / HÊS)، یەکگرتنى گەنجانى ئێزدی (هەجەئێ - HCÊ)، ناوەندی رۆشنبیریى ئێزیدخان (نەچەئێ - NÇÊ)، چەتری ئەنجوومەنی گوندەکانی ئێزدی (سەمەگە - SMGÊ) راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بە بۆنەى جەژنی رەمەزانەوە بڵاوکردووەتەوە.
پەیامی ئەو ٨ رێکخراوە ئێزدییە بە ناونیشانی "جەژنی رەمەزان لە بڕوادارانی دیموکرات و وڵاتپارێز پیرۆز بێت" بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە:
"لە هەلومەرجی شەڕ، گوشار، کۆمەڵکوژی و داگیرکەرییەدا دیسانەوە ئەم جەژنە لە ئامێز دەگیردرێت. دوژمنانی کوردان و کوردستان سوێندیان خواردووە، کە ریگا نەدەن جەژنی گەلانمان لە ئاشتی و ئارامیدا تێپەرێت. چاوسوورکردنەوە، تاوان و دڕندەییان بووەتە تایبەتمەندییەکی بنچینەیی و سەرەکییان، بەڵام کلیلی چارەسەری لە دژی ئەو عەقڵییەت و تێگەیشتنە فاشیستیانەیان ئەوەیە، کە ئێمە هەموو گەل و باوەڕەکانی ناوچەکە بە یەکگرتووی و یەکدەستی و بە رۆحی برایەتی تێکۆشانی خۆمان بەهێزتر بکەین. ئەگەر لە پاڵ باوەڕەکەى خۆماندا ئێمە بتوانین هۆشمەندیی دیموکراسی و خۆشبینی پێشبخەین ئەو کاتە ژیانی هاوبەش و ئازاد بەدی دێت.
دەتوانین لە سایەی تێکۆشانی بزووتنەوەى ئازادی و قوربانییە گەورە و زۆرەکاندا بڵێین، چرای هیوا و ژیانی دیموکراتیک هەڵکراوە. خاوەنداریکردن لە خاک و وڵات و تێکۆشان و شەهیدەکانی، باوەڕیی ئێزدیایەتیی دلۆڤان تەواو و کامڵ دەکەن. باوەڕ و باوەڕمەندی لە ژێر نیری کۆیلایەتیدا قبوڵکراو نییە، چونکە نیری کۆیلایەتی نە ئەخلاقییە، نە ویژدانییە و نە سیاسیشە.
لەو چوارچێوەیەدا و بەو بڕوایەوە ئێمە جەژنی وڵاتپارێزانی کوردستان و هەموو مرۆڤە بڕوادارانی جیهانی ئیسلامی دیموکراتیک و مرۆڤدۆستان پیرۆز دەکەین. ئێمە هیوادارین هەموومان جەژنەکەمان لە وڵاتی رزگارکراو، ئازاد و دیموکراتی خۆماندا پیرۆز بکەین".
ژ.ت