رێپێوانی دژی چەکی کیمیایی لە دۆسەڵدۆڵف لە دوولاوە دەستی پێکرد
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری دۆسەڵدۆڵف دەستیاب بە رێپێوانی شەرمەزارکردنی چەکی کیمیایی کرد. رێپێوانەکە لەدوولاوە دەستی پێکرد.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری دۆسەڵدۆڵف دەستیاب بە رێپێوانی شەرمەزارکردنی چەکی کیمیایی کرد. رێپێوانەکە لەدوولاوە دەستی پێکرد.
رێپێوانەکە کە لەلایەن دەزگا و پارتە کوردستانیەکانی ئەوروپا و یەکێتی هێزە دیموکراتەکانی ئەوروپاوە رێکخراوە، لە شاری دۆسەڵدۆڵفی ئەڵمانیا لەدژی چەکی کیمیایی بە خولەکێک رێزگرتن دەستی پێکرد. رێپێوانەکە لەدژی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەرانبەر هێزەکانی گەریلا بەکاری دەهێنێت و لە دوولاوە دەستیپێکرد.
بە بەشداری دەیان هەزار کەس بێدەنگی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، نەتەوە یەکگرتووەکان، ناتۆ و دەوڵەتانی لایەنگری تورک شەرمەزار کرا. رێپێوانەکە لە پارکی راین کۆتایی دێت.
گەل لەدژی هێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک بە جلوبەرگی دژە کیمیایی بەشداری کرد. لە رێپێوانەکەدا پانکارتێک کە وێنەی ١٧ گەریلا کە لە هێرشەکەدا شەهید ببوون، بەرزکرایەوە. گەل بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی بە پانکات و دۆڤیز شەرمەزار کرد و بە دروشمی 'زاپ، ئاڤاشین، مەتینا' ، ' بژی بەرخۆدانی گەریلا'، 'ژن، ژیان، ئازادی' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' رێپێوانی ئەنجامدا.
ف.ق