سانجار: رزگاری بۆ ئێمه ده‌بێت
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په میتحات سانجار له ٢٧هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی هاڵكئهڤلهری قسه‌ی كرد و باسی له‌وه‌كرد كه گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخان نزیكه. سانجار وتی، "رزگار له‌ده‌ستی ئێمه‌دایه".
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په میتحات سانجار له ٢٧هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی هاڵكئهڤلهری قسه‌ی كرد و باسی له‌وه‌كرد كه گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخان نزیكه. سانجار وتی، "رزگار له‌ده‌ستی ئێمه‌دایه".
سانجار له كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی هاڵكئهڤلهری بابه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند و وتی، "هێزی ئێمه‌ش گه‌وره‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یانه‌وێت له بیری ئه‌وانه‌ی ببه‌نه‌وه كه به هۆی قه‌یرانه‌وه بێهیوا بوون، وه‌رچه‌رخان نزیكه، رزگاری له ده‌ست ئێمه‌دایه".
سانجار وتی، "ده‌سه‌ڵاتداری ده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ كهوتنیشیدا ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگا و وڵاته‌كه له‌ناو ببات". و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا، "سیاسه‌تێكی به‌و جۆره به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه ده‌یه‌وێت هه‌موو شویێنێك تاڵان بكات و به سیاسه‌تی رشتنی خوێن و درۆ دایبڕزێنێت، له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه. هه‌ژاری زۆر بووه (..) ئه‌گه‌ر هێزه‌كانمان بكه‌ینه یه‌ك، ئێمه ده‌توانین هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه له‌ناو ببه‌ین و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره بوه‌ستێنین، بیگۆڕین. با كه‌س گومانی له‌وه‌دا نه‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بێت كه ئێمه هه‌رگیز له‌بیری نه‌كه‌ین، تێكۆشانی هاوبه‌شه. پێویسته هێزه‌كانمان بكه‌ین به یه‌ك، لهگهڵگهل و بۆ گه‌ل رێگای ئافراندنی ده‌ستپێكێكی نوێ به به‌هێزی رێكخستن بكه‌ین".
سانجار وتی، "تێكۆشانی هاوبه‌ش بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتداری مه‌رجه. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پێویسته له دژی مێشكه كۆنه‌په‌رسته‌كان كه بكه‌ونه شوێنی ده‌سه‌ڵاتداریش ده‌بێت ئاڵترناتیڤی راسته‌قینه بخوڵقێنین".
سانجار سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی شه‌ڕ و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا، "ئه‌م دهسهلاتدارییهی ده‌یه‌وێت بیركردنه‌وه‌ی ئاسایشپهرهست و سیاسه‌تی شه‌ڕ له پرسی كورددا باڵاده‌ست بكات، له باشوری كوردستان ئۆپراسیۆن ده‌كات، هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردن له رۆژئاوا ده‌كات. كاتێك له‌وێ ئه‌نجامی به‌ده‌ستنه‌هێنا ئێستاش هه‌وڵ ده‌دات له ناوچه‌ی دیكه ئاگر هه‌ڵبگیرسێنێت. ئه‌مجاره‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕ له ینان ده‌كات. ئێمه له‌م وڵاته، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی، له ته‌واوی ناوچه‌كه و جیهان ئاشتی راسته‌قینه و ئاشتی گه‌لان ده‌پارێزین. ئێمه ده‌مانه‌وێت سیستمێكی ئاشیانه و یه‌كسان له هه‌رێمه‌كه و جیهان پێكبهێنرێت. ئێمه به ئافراندنی ئاشتی، یهكشانی و ئازادی له‌م وڵاته ده‌ستپێده‌كه‌ین".
هـ . ب