ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە رەنس پیرۆزکرا

٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری رەنسی فەڕەنسا بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا.

لە ناوەندی کۆمەلگەی کوردی ئارین میرکان لە شاری رەنسی فەڕەنسا، ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە ئاهەنگێک پیرۆز کرا. ئاهەنگەکە بە رێزگرتن بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. دواتر سینەڤزیۆنێک لەبارەی قسەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نمایشکرا.

لە ئاهەنگەکەدا باسی ئەوەکرا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە ناتوانێت بەرخۆدانی مێژوویی بشکێنێت، چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و دەیەوێت بە تاوانی جەنگی ئەنجام بەدەست بهێنێت. لە ئاهەنگەکەدا بانگەوازی رێکخراوی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کرا کە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.

هەروەها هونەرمەندانی تەڤ چاند، ئوڵاش کەلاشین و میر پەروەر گۆرانیان چڕی. لە ئاهەنگەکەدا دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' بژی بەرخۆدانی گەریلا' گوترایەوە.

ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ف.ق