سبه‌ی گه‌نجانی كورد ڕوو له گۆڕه‌پانه‌كان ده‌كه‌ن
بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی كورد، له‌پێناو ئازادی جه‌سته‌یی ڕیبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان له وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و سویسرا ڕوو له گۆڕه‌پانه‌كه‌كان ده‌كه‌ن.
بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی كورد، له‌پێناو ئازادی جه‌سته‌یی ڕیبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان له وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و سویسرا ڕوو له گۆڕه‌پانه‌كه‌كان ده‌كه‌ن.
بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ (ته‌جه‌شه) و ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر (ته‌كۆژن) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا بڵاویانكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی "شه‌ڕی ئازادی ده‌گه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن" له پێناو ئازادی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، دوسلدۆرفی ئه‌ڵمانیا و زیوریخی سویسرا، روو له گۆڕه‌پانه‌كان ده‌كه‌ین.
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رباری هه‌وڵه‌كان لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک له‌باره‌ی ڕێبه‌ره‌كه‌مان وه‌رنه‌گیراوه، ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ ئێمه هه‌موو شتێكه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش گرنگترین ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیمان له‌ناوبردنی سیستمی ئیمرالی و به‌دیهێنانی ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ر ئاپۆیه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێمه له 29ی ته‌مووز ده‌ست به چالاكییه‌كانمان ده‌كه‌ین و داوا له هه‌موو گه‌نجانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا و سویسرا ده‌كه‌ین به په‌ربرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌وه ناسنامه و ڕێبه‌رایه‌تی خۆیان بپارێزن.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، وه‌ك گه‌نجانی دانیشتوی زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپی، پێویسته به به‌رپرسیارێتییه‌كی مێژووییه‌وه بجوڵێینه‌وه و ئه‌م قۆناغه وه‌ك قۆناغێك كه ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ر ئاپۆ مسۆگه‌ر ده‌كات، هه‌ڵسه‌نگێنین. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش، ئه‌ركی سه‌ره‌كیمانه هه‌موو گه‌نجان به‌ڕیچكخستن بكه‌ین و بیانخه‌ینه نێو جموجۆڵه‌وه و به گه‌وره‌كردنی هێڵی به‌رخۆدان ئازادی به‌ده‌ست بهێنین".
جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه، وه‌ك چۆن به‌رخۆدانی شكۆمه‌ندانه‌ی ڕێبه‌رمان له ئیمراڵی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌ی پووچه‌ڵكرده‌وه، ئه‌و هێڵه به‌رخۆدانه‌ی كه رێبه‌ره‌كه‌مان هێناویتیه ئاراوه، شته نایاساییه‌كان ئاشكرا ده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نداری له‌و هێڵه به‌رخۆدانه بكرێت، به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته تێكۆشان گه‌شتر بكرێت.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له هه‌موو گه‌نجان كراوه، له پێناو ئازادی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕۆژی 29ی ته‌مووز له هه‌موو شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كان ژیان ڕاوه‌ستێنن.
ناونیشان و کاتژمێری ئەو چالاکیانەی کە لە 29ی تەمووز (سبەی) لەلایەن بزووتنەوەی گه‌نجانه‌وه ئەنجام دەدرێن بەم شێوە خراوه‌ته‌ڕوو:
ئەڵمانیا
ناونیشان: لەبەردەم دی جی بی هاوس، دوسێلدۆرف
کاتژمێر ١٢:٠٠
فەرەنسا
ناونیشان: گۆڕه‌پانی ڕیپابلیک، پاریس
کاتژمێر ١٧.٠٠
ناونیشان: گۆڕه‌پانی کانیبێر، مارسیلیا
کاتژمێر: 19.00
سویسرا
ناونیشان: هێلڤیتپلاتز، ٨٠٠٤ زیوریخ
کاتژمێر ١٣.٠٠
ژ.ن