شارەوانی رۆژئاوا و سوید بریاری هاوکاریاندا
شارەوانی رۆژئاوا و سوید بە شێوەیەکی ئۆنلاین کۆبونەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ کاروخەباتی شارەوانی رۆژئاوا کرد و لەبارەی هاوکاریکردنی یەکتری گەیشتنە رێککەوتن.
شارەوانی رۆژئاوا و سوید بە شێوەیەکی ئۆنلاین کۆبونەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ کاروخەباتی شارەوانی رۆژئاوا کرد و لەبارەی هاوکاریکردنی یەکتری گەیشتنە رێککەوتن.
شارەوانی رۆژئاوا و سوید بۆ جاری دووەمین بە شێوەیەکی ئۆنلاین کۆبوونەوە.
یەکەمین کۆبونەوە لە مانگی کانونی دووەمدا ئەنجامدرا و شارەوانی سوید لەسەر لیستی پارتی چەپ، باسی کاروخەباتی خۆی بۆ شارەوانی رۆژئاوا کرد. لە ٢ی ئازاردا شارەوانیەکانی رۆژئاوا بۆ شارەوانی سوید باسی کار و خەباتی خۆیان کرد.
شیار عەلی نوێنەری پەیەدە لە سوید، یەکبوون ئاڵپ، ئەندامی دەستەیی بەڕێوەبەری فۆرمی چەپی نێونەتەوەیی سوید، هاکان سڤیلینگ پەرلەمانتاری پارتی چەپی سوید و وتەبێژی سیاسەتی دەرەوە، دانیال بێرنمار سەرۆکی شارەوانی جیتگۆرگ و لەسەر ناوی شارەوانی قامشلۆ بێریڤان عومەر بەشداریان لە کۆبونەوەکەدا کرد.
عومەر رایگەیاند کە حەسەکە و قامشلۆ لەژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردیەکاندا و لەبارەی کار و سیستمی شارەوانی زانیاریان بڵاوکردەوە. عومەر ئاماژەی بەوەدا کە ژنان لە شارەوانیەکاندا هێزی سەرەکین.
سڤیلینگ و بیرنمار رایانگەیاند، ئەوان شارەوانی رۆژئاوا بۆ شارەوانی سوید بانگهێشت دەکەن و دەیانەوێت وەک شارەوانی سوید سەردانی رۆژئاوا بکەن.
ف.ق