شەهیدانی ١٠ ی ئازار و ٨ ی حوزەیران لە دارمشتات یادکرانەوە

لە چالاکییەکدا لە دارمشتات، لە کەسێتی شەهیدانی ١٤ تەمموزدا، شەهیدانی گەریلای ١٠ ی ئازار و ٨ ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ یادکرانەوە.

بە چالاکییەک لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد لە شاری دارمشتاتی ئەڵمانی، لە کەسێتی شەهیدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز، شەهیدانی گەریلای ١٠ ی ئازار و ٨ ی حوزەیران یادکرانەوە. چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان ئەنجامدرا.

چالاکییەکە تایبەت بوو بە یادکردنەوەی هەریەک لە سینان دژوار (فەهمی ئۆگمەن) و مەزڵوم کۆچەر (محەمەد ساڵەح چاکال) و ئارارات تۆڵهەڵدان (ئەحمەد محەمەد عەلی) کە ١٠ ی ئازاری ٢٠٢٣ شەهیدبوون، هەروەها غەمگین سەرحەد (سامی ئۆزدەمیر) و باهۆز فارقین (ئومێد کورکماز) کە ٨ ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە لجێی ئامەد لە شەڕێکی نێوان سوپای داگیرکەری تورک و هەپەگە/یەژاستار شەهیدبوون. کوردستانیان و سیاسەتمەدارانی وەک کەمال ئاکتاش و فەیسەڵ ساری یەڵدز و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆماو، لوقمان ئەرسەلان بەشداری چالاکییەکە بوون.

سەرەتا کەمال ئاکتاش ئاماژەی بە کاریگەری ٤١ ساڵەی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز کرد و گوتی: "بەرخۆدانی کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە، خەیری دورموش و عەلی چیچەک و کەمال پیر و عاکیف یەڵماز لە مێژووی کوردستاندا، سەردەمی ڕۆشنگەرییە".

هەروەها باوکی شەهید غەمگین سەرحەد کە ٨ ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ شەهیدبوو، محەمەد ئۆزدەمیر لەڕێگەی تەلەفۆنەوە باسی لە تێکۆشانی کوڕەکەی کرد. هەروەها خزمی غەمگین سەرحەد، بیلال ئۆزدەمیر، خزمی سینان دژوار، ئەنوەر ئۆگمەن، ئاماژەیان بەوە کرد شایستەی ڕەنجی شەهیدان دەبن.

چالاکییەکە بە پیشاندانی فیلمێک دەربارەی ژیانی شەهیدان کۆتایی هات.