شەهیدانی ١٤ ی تەمموز لە ستۆکهۆڵم یادکرانەوە
لە شاری ستۆکهۆڵم، بە چالاکییەک شەهیدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز یادکرانەوە.
لە شاری ستۆکهۆڵم، بە چالاکییەک شەهیدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز یادکرانەوە.
لە شاری ستۆکهۆڵمی سوید، شەهیدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز، کەمال پیر و خەیری دورموش و عەلی چیچەک و عاکیف یەڵماز یادکرانەوە. مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.
پاشان هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کورد لە ستۆکهۆڵم، ڕوکەن یەتشکین، گوتی: "دوژمن پەنای بردە بەر هەموو شێواز و کۆمەڵکوژیەکی نامرۆیی لەپێناو شکاندنی ئیرادەی گەلی کورد لە زیندا، ئەم گەلە بووە ملیۆنان و وەڵامی دایەوە، چونکە ڕۆحی ١٤ ی تەمموز بەرخۆدانێکی نوێی لە جڤاکدا ئافراند و بەم ڕۆحەوە بەرخۆدان دەکات. ئەمڕۆ بەرخۆدانەکەیان ڕێگەمان ڕووناک دەکەنەوە. ئەم بەرخۆدانە لە ئیمراڵی بەردەوامە".
هاوسەرۆک، لەتیف جەبە، گوتی: "پەکەکە پارتی شەهیدان و بەرخۆدانە. لە شەوی نەورۆزدا، بەرخۆدانی هەڤاڵ مەزڵوم و پاشان بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز، لەدایکبوونێکی نوێیان ئافراند. بەرخۆدان و شەهیدبوونی هەڤاڵەکانمان لە زیندانەکان دەریخست، لە هەموو کوردستاندا، بێجگە لە ژیانی ئازاد و شەریفانە، هەموو ژیانێکی تر مردنە. ئێستە دوژمن بە چەکی کیمیایی هێرش دەکات، بەڵام ئەنجامی نابێت. کاتێک ئەنجامەکانی دەست ناکەوێت، هەڕەشە لە ڕێبەرمان دەکات. ئێستە هەڕەشە لە گەلەکەمان دەکات لەڕێگەی بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ. بۆیە دەبێت تێکۆشان بکەین و لەڕووی ئایدۆلۆژییەوە بەهێزتری بکەین دژی هەموو هێرشەکان، تاوەکو شایستەی شەهیدەکانمان بین".
مەراسیمەکە بە پیشاندانی فیلمێک دەربارەی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز کۆتایی هات.