شەهیدانی فەرمانی شەنگال لە ئەرمەنستان یادکرانەوە
لە ئەرمەنستان، شەهیدانی فەرمانی ٣ ی ئاب بە چالاکییەک یادکرانەوە.
لە ئەرمەنستان، شەهیدانی فەرمانی ٣ ی ئاب بە چالاکییەک یادکرانەوە.
ڕێکخراوەکانی کوردی ئێزیدی لە ئەرمەنستان بەبۆنەی نۆهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی سەر ئێزدییەکان لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە، چالاکییەکیان ڕێکخست. جەماوەرەکە لە پارکی ئۆخاکاتێڤ لە یەریڤان کۆبوونەوە و چالاکییەکە بە خولەکێک وەستان دەستیپێکرد.
لەسەر واتا و گرنگی ئەم ڕۆژە، پەرلەمانتار کینیاز حەسەنۆڤ، عەگید فێرۆ، ئەندامی یەکێتی ژنانی ئازاد سەیرانە جەلاد، شێخ جەمال و بەرپرسی ڕادیۆی یەریڤان تیاتالێ کەرەم، قسەیان کرد.
لە وتەکاندا شەهیدانی فەرمانەکە یادکرانەوە و گوترا: "لەم فەرمانەدا، چەندین دەوڵەت تاوانبارن. ئێزدییەکان بەبێ پاراستن جێهێڵران، ئەگەر گەریلاکانی پەکەکە فریای ئێزدییەکان نەکەوتبان، ڕەنگە لەم فەرمانە دەرباز نەبوونایە. ئەگەر ئەمڕۆ ئێزیدییەکان ماون و خاوەنی هێزن، ئەوە لەسایەی گەریلاکانی تەڤگەری ئازادییە. گەلێک دەوڵەت فەرمانەکەیان وەک جینۆساید ناساندووە، بەڵام مەترسییەکانی سەر شەنگال بەردەوامن. دەوڵەتی فاشیستی تورک، هەموو ڕۆژێک بە فڕۆکە هێرش دەکاتە سەر شەنگال و پێشەنگەکانی دەکاتە ئامانج".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، تاوەکو ئێزدییەکان ڕووبەڕووی فەرمانی تر نەبنەوە، پێویستە ئێزیدییەکان ببنە یەک و گوترا: "ئێمە بەڕێزەوە یادی شەهیدانی فەرمان و شەهیدانی کوردستان دەکەینەوە، دەڵێین، چیتر کەس ناتوانێت فەرمان بەسەر ئێمەدا بهێنێت".
پاش وتەکان، تاجە گوڵینە لەبەردەم پەیکەری شەهیدانی فەرمان دانرا.
چالاکییەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی بەرخۆدانی شەنگال" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.