شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە هامبۆرگ یادکرانەوە
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە لە مانگی تشرینی یەکەم شەهیدبوون، لە هامبۆرگ بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە لە مانگی تشرینی یەکەم شەهیدبوون، لە هامبۆرگ بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانی هامبۆرگ و مەجلیسی ژنانی ڕۆژبینی هامبۆرگ لە بینای دەکتەمی هامبۆرگ مەراسیمەکەیان ئەنجامدا. شوێنی مەراسیمەکە بە وێنەی شەهیدان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕازێنرایەوە. مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد.
سەرەتا باوکی شەهید جەنگیز ئۆنات لەسەر ناوی کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدان قسەی کرد، شەهیدانی ئازادی بیرهێنایەوە و گوتی: "شەهیدان بەهایەکی پیرۆزی ئێمەن، نەک تەنها لە مەراسیمەکان، بەڵکو هەردەم لە دڵ و هۆشی خۆماندا یادیان دەکەینەوە و خاوەنداریان لێ دەکەین".
نووسەر و پارێزەری مافەکانی مرۆڤ ئانجا فلاج گوتی: "پەکەکە پارتی شەهیدانە. هەتا بمێنم، درێژە بە تێکۆشانی ئەو مرۆڤە هێژایانە دەدەم".
نوێنەری تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا، ئەڤین سەرحەد جەختی کردەوە لەسەر بەدیهێنانی خەونی شەهیدان.
ئاماژەی کرد بەوەی پێویستە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" مەزنتر بکرێت و بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن.
دواتر گۆشەیەک بۆ وێنەیش شەهیدان تەرخانکرا و سینڤزیۆنێک پیشاندرا.
مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.