شەنیاشار: دادپەروەری جێبەجێنەکرێت ئێشکگرییەکە دەبەینە ئەنقەرە
پەرلەمانتاری پارتی ەپی سەوز فەرید شەنیاشار رایگەیاند، کە ئەگەر لە ١٨ی تەمووزدا بڕیارێکی دادپەروەرانە لەسەر دۆسیەی کۆمەڵکوژی بنەماڵەکەیان نەدرێت، ئێشکگریی دادپەروەری دەبەنە ئەنقەرە.
پەرلەمانتاری پارتی ەپی سەوز فەرید شەنیاشار رایگەیاند، کە ئەگەر لە ١٨ی تەمووزدا بڕیارێکی دادپەروەرانە لەسەر دۆسیەی کۆمەڵکوژی بنەماڵەکەیان نەدرێت، ئێشکگریی دادپەروەری دەبەنە ئەنقەرە.
پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز فەرید شەنیاشار سەبارەت بە مامەڵەی هەڕەمەکی قەیومەکان لە پرسوس و دۆسیەی بنەماڵەی شەنیاشار لە پەرلەمان کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانی ساز کرد.
فەرید شەنیاشار لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا وتی، قەیومی شارەوانی پرسوس ئەو کارمەندانەی دەرکردووە کە سەر بەوان نەبوون و هەروەها گوشاریشی خستووەتە سەر بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و ٢٠ مامۆستای بە بێ هیج پاساوێک لە کارلاداوە.
شەنیاشار بە بیری هێنایەوە کە ئەو دایکی ماوەی زیاتر لە دووساڵە بەهۆی کۆمەڵکوژییەوە و بە داواکاری چەسپاندنی دادپەروەری لە چالاکی ئێشکگرییدان و چالاکیەکەیان بەردەوامە و وتی، "دایکم چاوەڕوانی چەسپاندنی دادپەروەرییە. لە ١٨ی تەمووزدا لە مەلاتیە دانیشتنێک لەسەر دۆسیەی کۆمەڵکوژی نەخۆشخانە بەڕێوەدەچێت. ئەگەر لەو دۆسیەدا بڕیارێکی دادپەروەرانە نەدرێت، من دایکم ئێشکگرییەکە دەبەینە ئەنقەرە".
شەنیاشار ئەوەشی خستەڕوو کە ئەگەر بریارێکی دادپەروەرانە بدرێت، ئەوان کۆتایی بە چالاکیەکەیان دەهێنن.
هـ . ب