شەڕڤانانی هەرەئە: سێبەری دەوڵەتی تورک لەم خاک دووردەخەینەوە

شەڕڤانانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (هەرەئە) دووپاتی دەکەنەوە هیوای گەل بەدی دەهێنن و سێبەری دەوڵەتی تورک لە خاکەکەیان دووردەخەنەوە.

شاری عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە داگیرکرا و گەلی هەرێمەکە ناچاربوون ڕووبکە هەرێمی شەهبا. لە عەفرین سیاسەتی پێشێلکاری بەرامبەر سروشت و شوێنەوار و تاڵانکردنی موڵک و ماڵی هاووڵاتیان تا ئەمڕۆش بەردەوامە. جگە لەوەش لە عەفرین کردەوەی  وەک ڕفاندن و کوشتن و کردەوەی قێزەون دژی ژنان و منداڵان و گۆڕینی دیمۆگرافیا ڕوودەدەن، واتە هەموو ئەو تاوانە جەنگیانەی کە گەلی هەرێمەکە ناچار بە کۆچبەری دەکەن. گەنجانی عەفرین لەدژی هەموو سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی و ستەم و چەوساندنەوەی خەڵکی عەفرین و ڕزگارکردنی وڵاتەکەیان و وەڵامدانەوەی دوژمنی وڵاتەکەیان، هێزەکانی ڕزگاری عەفرینیان دامەزراند. دژی ئەم سیاسەتانە، هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) لە هەرێمە داگیرکراوەکان ئۆپەراسیۆن و چالاکی ئەنجام دەدات.

شەڕڤانی هەرەئە خەبات دێرک، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا، ڕایگەیاند هەرەئە هێزی گەڕاندنەوەی گەلی عەفرین و گەلی هەموو هەرێمە داگیرکراوەکانی ژێردەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورکە و دەڵێت: "ئەم هێزە بە پەروەردەی پرۆفیشناڵ و تەرزی مۆدێرنی گەریلایی و شەڕکردن خۆی پەروەردە و ئامادە دەکات بەرامبەر تەکنیکی دوژمن".

هەروەها ڕایگەیاند هەرەئە لەسەر فیکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆی ڕێک دەخات و بۆ ڕزگارکردنی گەلانی ئازادیخواز و بندەست، ئەوانەی دەیانەوێت لە ستەمی دەوڵەتی تورک  ڕزگارببن، تێدەکۆشێت.

دێرک ئاماژەی کرد بە ئۆپەراسیۆنی ٣٠ کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دژی داگیرکەر لە گوندی باسیل و ڕایگەیاند بەشێوەی فیدایی و قارەمانانە ئامادەسازیی بۆ کراوە، شەڕڤانی بەئەزموون و پرۆفیشناڵ بەشداربوون و هەموویان ئەگەری شەهیدبوونی خۆیان خستبووە پێش چاو، ئامانجی سەرەکی ئۆپەراسیۆنەکە گورزی قورس بوو لە دوژمن.

شەڕڤانەکەی هەرەئە دووپاتی کردەوە، گرووپێک بە ناوی ئۆزبەک خەڵکی ئۆزبەکستان و سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەو گوندانە جێگیرکرابوون، دەوڵەتی تورک ئەم گرووپەی وەک قەڵغانێک بەکاردەهێنیت چونکە خۆی ناتوانێت بەرامبەر هەرەئە شەڕ بکات، لەم پێناوەشدا پارەی پێ داون.

لەکۆتاییدا پەیام بۆ گەلی عەفرین و هەرێمە داگیرکراوەکان دەنێرێت و دەڵێت: "بەڵێن دەدەین سێبەری دەوڵەتی تورک لەسەر ئەم خاکە دووربخەینەوە. شوێنکەوتەی ڕێگەی شەهیدانی کوردستان دەبین، بەڵێن بە گەل و هەڤاڵانمان دەدەین، لەسەر ڕێگەیان بەردەوام دەبین و تێکۆشان بەردەوام و فراوانتر دەکەین و تۆڵەیان دەکەینەوە. ئۆپەراسیۆنی گوندی باسیل لە هەموو هەرێمە داگیرکراوەکان و دژی بنکەکانی دەوڵەتی تورک دووبارە دەکەینەوە. ئەمەش ئامانجی هەموو شەڕڤانانی هەرەئەیە".

شەڕڤانی هەرەئە بێریتان شۆڕش گوتی: "ئێمە گرێدراوی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆین و دژی هێرش و قڕکردنی ژنان تێدەکۆشین"، جەختی کردەوە وەک ژنان ڕۆڵێکی پێشەنگ دەگێڕن لەنێو هەرەئەدا.

بێریتان تیشکی خستەسەر ئۆپەراسیۆنەکەی گوندی باسیل لە ٣٠ کانوونی دووەم، جەختی کردەوە چالاکییەکانیان بەردەوام دەبێت، ئاماژەی بەوە کرد ژنان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ڕۆڵی پێشەنگیان گێڕا، گوتی: "ئێمە وەک تیمی شەهید ئاڤێستا بێدەنگ نامێنین، هەڤاڵەکانمان شەهید بوون، بەڵام ئێمە شوێنکەوتەی ئەوان دەبین و تۆڵەیان دەکەینەوە".

بێریتان بەڵێنی بۆ گەل دووپاتکردەوە تا ڕزگارکردنی هەرێمەکە و بەدیهێنانی هیوای گەل درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن، گوتی: "با گەلەکەمان ئومێدیان بە ئێمە هەبێت، هەرگیز وڵاتەکەمان لە دەستی داگیرکەران ناهێڵینەوە، ڕۆژێک دێت دەوڵەتی داگیرکەری لەناوبچێت. با هەمووان بزانن، گەلە بەرخۆدەرەکەمان لە شەهباوە پشتگیری لە ئێمە دەکات و هیوای گەڕانەوە لە سیمایان دەخوێنرێتەوە. هیوای ئەوانیش بە ئێمەیە، ئێمەش هیواکەیان بەدی دەهێنین. بۆ ڕزگارکردنی عەفرین چالاکییەکانمان بەردەوام دەبێت".

بێریتان جەختی کردەوە لەسەر ڕێگەی شەهیدان بەردەوام دەبن و بەڕێزەوە شەهیدانی پێشەنگی بیرهێنایەوە، گوتی: "هەڤاڵانی شەهید بۆ ئێمە هێڵ و پێوەری ئازادین، ئێمە شوێنکەوتەی ئەوان دەبین و تا دوا دڵۆپی خوێن، شەڕ دەکەین و تۆڵەی شەهیدان دەکەینەوە".