سەرۆک شارەوانیەکی ئاکەپەیی بە هۆی دەستدرێژییەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت

سەرۆکی شارەوانی گوچڵوی زۆنگوڵداخی ئاکەپەیی گۆکهان مستەفا دەمیرتاش بەهۆی دەستدرێژیەوە کەوتە بەر لێپرسینەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی هاڵک تی ڤی لە دۆسیەی لێپرسینەوەدا سەبارەت بە سەرۆکی شارەوانی ئاکەپەیی گوچلوی زۆنگولداخ گۆکهان مستەفا دەمیرتاش جێگە بە قسەکانی سەرۆک شارەوانیەکەی ئاکەپە لە دژی ژنان دراوە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە گۆکهان مستەفا دەمیرتاشی ئاکەپەیی لە ساڵی ٢٠١٧دا بە وتەی خۆی شەش مانگ گێچەڵی زارەکی بە ژنێک کردبوو کە لە شارەوانی دەستبەکار ببوو.

راگەیەندرا کە سەرۆک شارەوانییە ئاکەپەییەکە لە ساڵی ٢٠٢١یشدا دوو مانگ دەستدرێژی کردبووە سەر ژنێک کە دوو مانگ بوو لە شارەوانی دامەزرابوو.

گۆکهان مستەفا دەمیرتاش سەرباری ئەو تۆمەتانە و کرانەوەی دۆسیە لەدژی لە دادگا هێشتا بەردەوامە لە پۆستەکەی.

هـ . ب