سەرۆکی شارەوانییەکانی ئاکەپە یەکتر تاوانبار دەکەن

بەڕێوەبەرانی شارەوانی چەلێی ئاکەپە کە بە دەنگی پۆلیس و سوپایی هاوردەکراو هەڵبژێردران، بە کاری گەندەڵی یەکتر تاوانباردەکەن.

نازمی دەمیری ئاکەپەی کە بە دەنگی هاوردەکراوی سوپا و پۆلیس بوو بە سەرۆکی شارەوانی چەلێ ڕایگەیاند سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئەنسار دوندار؛ کۆمپانیانی لەسەر پارەی شارەوانی کردۆتەوە و خزم و نزیکەکانی خۆی لەسەر دامەزراندوون.

نازمی دەمیری ئاکەپەی دەربارەی کارەکانی ئەنسار دوندار ئاشکرایکردوە: "سەرۆکی شارەوانی پێشوو ئەنسار دوندار، لە ڕێگەی هەندێک ماڵپەڕی لاینگری خۆیەوە هەوڵدەدات ئەم ڕاستیانە بشوێنێت و پاکانە بۆ گەندەڵکارییەکانی بهێنێتەوە."