سەرۆکی YSK، هەڵبژاردن لە٤ هەرێم لە ٢ی حوزەیران دووبارە دەبێتەوە

ئەحمەد یەنەر سەرۆکی YSK، رایگەیاند کە پرۆسەی سکاڵای نائاسایی لە ١٤ی نیسان کۆتایی دێت و ڕایگەیاند کە هەڵبژاردن لە ٢ی حوزەیران لە ٤ هەرێم دووبارە دەبێتەوە.

ئەحمەد یەنەر سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، دوێنێ پرۆسەی سکاڵای نائاسایی بۆ بڕیارەکانی دەستەی هەڵبژاردنی شار و شارۆچکەکان کۆتایی هات و بە بیری هێنایەوە کە پرۆسەکە لە ١٤ی نیسان کۆتایی دێت.

سەبارەت بە ئەنجامی ناڕەزایەتیی لایەنەکان، یەنەر وتی: "ناڕەزایەتییەکانی ئاک پارتی لە ٢دەڤەر قبوڵکرا. ناڕەزایەتییەکانی جەهەپە لە ناوچەیەک قبوڵکرا. ناڕەزایەتییەکانی مەهەپە لە ناوچەیەک قبوڵکرا، ناڕەزایەتییەکانی دەم پارتیش لە ٢ دەڤەر لەلایەن لێژنەی بەڕێوەبەرییەوە قبوڵکرا". پرۆسەکە بەردەوامە، ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ لێژنەکەمان کۆدەبێتەوە."

هەروەها یەنەر ڕایگەیاند، ڕۆژی ٢ی حوزەیران لە ناوچەی پنارباشی قەیسەری، لە ناوچەی جورنێ ڕەش لە ڕحا، لە شارۆچکەیەکی ئەدرنە و لە ناوچەیەکی هەڵبژاردن لە سێواس، هەڵبژاردن دووبارە دەکرێتەوە.