سەروەت و سامانی شرنەخ تاڵان دەکەن

ڕۆژهات دیڵسیز، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی شرنەخ ڕایگەیاند: " بۆ دوو خول دەبێت شرنەخ بە دەنگە گواستراوەکانی ئاکەپە دەستی بەسەردا گیرا و سەرەنجی خستەسەر کاریگەری داهاتێکی زۆر کە لە نەوت و کانزاکان لەوێ بەدەست دەهێندرێت."

هاوسەرۆکی دەم پارتی شرنەخ عەبدوڵا گونگەن، ڕایگەیاند، دەوڵەت کە بە چەمکی تاڵانکاری لە هەموو شتێکی کوردستان نزیک دەبێتەوە، سامانی ژێرزەمینیی شرنەخی دەستکەوتوو و وتی: "دەوڵەت کە دەیەوێت ناسنامە، زمان و کولتوری گەل لە ناو ببات، سەرچاوەکانی گەل بە تاڵان دەبات."

شاری شرنەخ بەهۆی سەرچاوە ژێرزەمینییەکانییەوە بە هەموو شێوازێک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدایە. بەتایبەتی دوای ئەوەی ڕاگەیەندرا کە نەوت لەو ناوچەیە دۆزراوەتەوە، هەوڵیدا بەڕووی جیهاندا بیشارێتەوە. لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا سوپا و پۆلیس لەشارەکە زیادی کردووە، لە دوایین هەڵبژاردنە هەرێمیەکاندا، جارێکی دیکە سەرۆکی شارەوانی لەلایەن دەنگە گواستراوەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا. پاش بەرخۆدانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری گەل ناچاربوون کۆچ بکەن. لە کاتێکدا زۆربەی خەڵک لە شرنەخ مانەوە، هەڵبژاردنەکان بە دەنگی سەرباز و پۆلیس و فەرمانبەرانی حکوومی تەزویر کرا و دەستی بەسەردا گیرا.

٨ هەزار و ٢٤١ سەرباز و پۆلیس

عەبدوڵا گونگەن، هاوسەرۆکی دەم پارتی شرنەخ سەبارەت بە ئەو دۆخە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد و وتی: "لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی ٢٠٢٣دا پارتەکەمان بە جیاوازییەکی زۆرەوە بە دەنگەکان (بە زیاتر لە ١٨ هەزار دەنگ، بەرامبەر ئاکەپە ١٠ هەزار دەنگ) سەرکەوتوو بوو. پێویستە بە وردی دۆخی گۆڕینی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان ببینرێت. بە تۆمارکردنی پۆلیسەکان، ئامانجی سەرەکییان دروستکردنی چوارچێوەیەکی یاسایی بوو.

لە گەلی شرنەخ  دەشارنەوە

گونگەن ڕوونیکردەوە، عەقڵیەتی دەوڵەت کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا بە سووتاندن هەوڵی چوڵکردنەوەی گوندەکان دەدات، ئێستا بە بیانووی ناوچەی ئەمنی تایبەت تاڵانکاری دەکات و دەڵێت: "دەوڵەت ڕۆیشتنی هاووڵاتیان بۆ هەرێمەکانی وەک جودی، گابار قەدەغە دەکات. بە بیانووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمەکانی گابار تاڵانکاری کانزاکان دەکات. بە دەیان هەزار دار لەلایەن سەربازەکانیانەوە بڕاونەتەوە و فرۆشراون. بەپێی داتا فەرمییەکان تا کۆتایی ئەمساڵ 30 هەزار بەرمیل نەوت لە گابار دەردەهێنرێت."

بیر و سەرچاوەکانی شڕنەخ

سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی شرنەخ ڕۆژهات دیلسیز، ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئاکەپە بە دەنگە گواستراوەکان لە شرنەخ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و دەڵێت: "هۆکاری ئەوەی گوشارێکی زۆر لەسەر شرنەخ هەیە، ئەوەیە کە شرنەخ خاوەن شوێنێکی گرنگە لە یادەوەری کۆمەڵایەتییەدا و پشکی لە داهاتی نەوت و کانزاکان. بەڵام ئەمە هۆکاری سەرەکی لێدوانەکەی ئەردۆغان بوو کە ڕایگەیاند ئەستەنبوڵمان دۆڕاند بەڵام شرنەخمان بردەوە. شرنەخ ناوەندێکی گرنگە بۆ ئەوان.