پارێزه‌ران له باره‌ی هاوسه‌رۆكی پێشووی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پێشوو ئایسه‌ڵ توغڵوك كه به دیل گیراوه راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا به بیرهێنرایه‌وه كه توغڵوك ماوه‌یه‌كی درێژه له‌و زیندانه‌ی تێدا راگیراوه تووشی نه‌خۆشی له‌بیرچوونه بووه و رایانگه‌یاند: "دوای پشكنین و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی كه له شوباتی ٢٠٢١ دا له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌كایێ ده‌ستیپێكرا، پشكنینی به‌رده‌وامی له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تی كۆجاعه‌لی و فه‌رمانگه‌كانی پسپۆڕی سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی بزیشكی دادی (ئاته‌كه) به‌رده‌وامبوو".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، كه ئاته‌ك به‌پێچه‌وانه‌ی راپۆرته‌كانی لیژنه ته‌ندروستییه‌كان و رای پسپۆڕانی زانستی جارێكی‌تر باسیان له‌وه‌كرد كه توغڵوك ده‌توانێت له زیندان به بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به كه‌س هه‌بێت بمێنێته‌وه و هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نرا، "لیژنه‌ی پسپۆڕی سێهه‌مینی ئاته‌كه خاوه‌ندی زمان و ناوه‌ڕۆكێكه كه روانگه‌ی یه‌كلایه‌نه، ناكۆك و سه‌رپێیی له خۆ ده‌گرێت، نه به‌ڵگه‌مه‌نده و له زانست و بابه‌تیبوونیشه‌وه دووره".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، كه له سه‌ردانێكدا بۆ دادگای ده‌ستووری هه‌میشه‌یی (ئایه‌مه) كراوه، به "داواكاری رێوشوێن" هیچ بڕیارێك نه‌درا.
هـ . ب