ستێرک و مەدیا خەبەر تی ڤی: با گەلەکەمان رووبکەنە بارەگای کەناڵەکانمان

دەستەی پشتیوانی ستێرک و مەدیا خەبەر تی ڤی هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر کەناڵەکانی ئەوانیان شەرمەزار کرد و رایانگەیاند، "بۆ رێگری لە پێشێلکارییە یاساییە داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە رووبکەنە بارەگاکانی هەردوو کەناڵەکە".

دەستەی پشتیوانی ستێرک و مەدیا خەبەر تی ڤی سەبارەت بە هەڵکوتانە سەر ستۆدیۆکانیان لە بەلجیکا راگەیەندراوی بڵاوکردەوە، راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"لەم دواییانەدا ئەو کۆنسێپتەی دەوڵەتی تورک بۆ قڕکردنی کوردان ئامادەی کردووە، هەوڵ دەدرێت کە جێبەجێبکرێت و سەردانەکانی تورکیا بۆ ئەمریکا و عێراق و ئێران هەروەها رێککەوتنەکان لەگەڵ پەدەکە، وێڕای ئەوانە سەردانی سەرۆککۆماری تورک ئەردۆغان بۆ عێراق و بۆ لای بارزانیەکان، دوایین نیشانەکانن بۆ بە جێگەیاندنی ئەو کۆنسێپتەی قڕکردن. هێرشی داگیرکەری بۆ سەر مەتیناش ئاستی سەربازی ئەو قڕکردنەیە.

ئاشکرایە کە ئەو کۆنسێپتە کۆنسێپتێکی هێرشی نێونەتەوەییە. هەڵکوتانە سەر ستۆدیۆکانی مەدیا خەبەر و ستێرک تی ڤی لە بەلجیکا کە شەوی ٢٣ی نیسان کاتژمێر نزیکەی ٠٢:٠٠ ئەنجامدرا، ئاماژەیەکی بەرجستەی ئەوەیە. کەناڵەکانمان ئێستا لەلایەن سەدان پۆلیسەوە داگیرکراون. لە رێگەی ئەم هەڵکوتانەوە ویستیان دەنگی گەلی کورد ببڕن و کپی بکەن. نابێت ئێمە بەرامبەر بەوە بێدەنگ بین.

داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە بۆ ئەوەی رێگری لەو پێشێلکاری و هەڵکوتانەسەرە نایاساییە بگرن، رووبکەنە بینا و بارەگاکانی هەردوو کەناڵەکە."

هـ . ب