سوپای تورک دووبارە لە ئاکبەلەن هێرشی کرد

هێشتا بڕینەوەی دارەکان لە ئاکبەلەن بەردەوامە، هاوکات سوپای داگیرکەری تورک دووبارە هێرشی کردە سەر ئەو خەڵکەی ویستیان بچنە نێو گۆڕەپانی ئێشکگری.

بڕینەوەی دارەکان لە دارستانی ئاکبەلەن لە شارۆچکەی میلاس لە موغلا بەردەوامە، پاش گەمارۆدانی ناوچەی بڕینەوەی دارەکان، سوپای داگیرکەری تورک دووبارە هێرشی کردەوە سەر شارەکە. سەربازەکان دەیانویست ناسنامەی هاوڵاتیان بپشکنن کاتی چوونیان بۆ نێو گۆڕەپانەکە، بەڵام هاوڵاتیان دژی ئەم هەوڵە وەستانەوە. سەربازەکان بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیان، هەروەها پاش هێرشەکە چەند کەسێک ڕووبەڕووی لێدان و دەستگیرکردن بوونەوە، سەربازەکان هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیانی نێو گۆڕەپانەکە و ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکرد.

لەلایەکی ترەوە، سەربازەکان ١٦ کەسیان لەو ٢٠ کەسە ئازاد کرد کە لە بەیانییەوە ڕێگەی هاتوچۆی نێوان میلاس و ئۆرنەیان بەست، ٤ کەسەکەی تر لە بنکەی جەندرمەکانی میلاس دەستبەسەرکران.

پاش ئەوەی سەربازەکان پاڵیان پێوەنا و سەری کێشای بە ئۆتۆمبیلێکی سەربازیدا، جەمیلە بۆنجوک بریندار بوو، ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی میلاس کرا.