سوڵتان ئۆغلۆی تۆمەتبار دەکرێتە بەڕێوەبەری پەروەردە

دەسەڵاتی تورک عاسم سوڵتانی ئۆغلۆی کردە بەڕێوەبەری پەروەردەی نەتەوەیی لە ڕحا، هەرچەند لێپرسینەوەی لێ دەکرێت سەبارەت بە دۆزی وەقفی ئەنساڕ.

ساڵی ٢٠١٦ لە کرمان ٤٥ لە وەقفی ئەنساڕدا ٤٥ مناڵ بەکارهێنران. لێپرسینەوە دژی ٣ بەڕێوەبەر کرایەوە، یەکێکیان عاسم سوڵتان ئۆغلۆ بوو، لە دۆزی وەقفی ئەنساڕدا. کەچی سوڵتان ئۆغلۆ کرایە بەڕێوەبەری پەروەردەیی نەتەوەیی لە ڕحا. هەواڵی ئەم دەستبەکاربوونە لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاونەکرایەوە، بەڵام چەندین کەس ناڕەزایەتییان دەربڕی. هاوسەرۆکی لقی سەندیکای پەروەردە لە ڕحا، مەحمود بینەجی، گوتی: "وێنەی سوڵتان ئۆغلۆ لەگەڵ موحەرەم بویوک تورک بڵابوویەوە، کە مناڵانی بەکارهێنا و سزای ٥٠٨ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. ئێمە حوکم لەسەر کەس نادەین، بەڵام نامانەوێت ئەم کەسانە ببنە بەڕێوەبەری پەروەردە لە شارەکەماندا. دەستبەکاربوونی عاسم سوڵتان ئۆغلۆ لە ڕحا قبووڵ ناکەین".

هەروەها بینەجی ڕایگەیاند، ئەم کارە بە پێداگری وەزارەت بووە، جڤاک ئەم دەستبەکاربوونە قبووڵ ناکات، داوای لە وەزارەت کرد، ڕاگەیاندراوێک لەم بارەیەوە بدات، گوتی: "ڕێگە نادەین ئەو کەسانەی ناویان لە ڕووداوی بەکارهێنانی مناڵاندا هەیە لە ڕحا دەستبەکاربن".