ئەنجومەنی فیدراڵی سویسرا وەڵامی پرۆژە پرسیاری کلاودیا فریدڵ پەرلەمانتاری پارتی سۆسیالیستی نیشتیمانی و نیکۆلاس واڵدەری پەرلەمانتاری پارتی سەوز دایەوە، کە دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی و هێرشی داگیرکارییەکانی ئەنقەرە بوو بۆ سەر ڕۆژئاوا.
بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان و مەرجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نییە
ئەنجومەنی فیدراڵی، کە لە بەڕێوەبردنی وڵات بەرپرسیارە ئەم وەڵامەی دایەوە:
"وەزارەتی دەرەوەی فیدڕاڵی سویسرا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورک دا. وەزارەتەکە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا، کە بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان و مەرجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نییە، دەستبەجێ نیگەرانیی خۆی دەربڕی و داوای لە تورکیا کرد، کە لە چوارچێوەی یاسا نێونەتەوەییەکاندا ئەرکەکانی جێبەجێ بکات و ڕێگە بە کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی نەدات. سویسرا وەک وڵاتی خانەخوێ بۆ گفتوگۆکان لەجنێڤ بەشێوەیەکی چالاکانە و دوولایەنە کاردەکات بۆ پشتیوانی ئاشتی و ئاسایش لەناوچەکەدا و گرنگ نییە کێشەکەش چی بێت.
چاودێریی دەنگۆکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکەین
لەم دواییانەدا سویسرا و پەرلەمانتارەکانی بەدواداچوون بۆ بابەتی، دەنگۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە دەکەن و چاودێریی دەکەن، بە تایبەتی بڕوا بە بە پێگەی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) دەکەین بۆ کارەکانی لە دژی ئەو تۆمەتانەی، کە لەبارەی چەکی کیمیاییەوە بڵاوکراونەتەوە".
ژ.ت