سی پی تی لە هێلبرۆن شەرمەزارکرا

لە هێلبرۆن بە پێشەنگایەتی ئەندامانی تەجەشە، سی پی تی شەرمەزارکرا بەهۆی بێدەنگبوونی بەرامبەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

کوردستانی و دۆستەکانیان لە شاری هێلبرۆنی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) کۆبوونەوە و گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد.

جەماوەر بەبۆنەی ساڵیادی ئێشکگری ئازادی کە لە ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ـەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستی پێ کردووە، کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی دژی بێدەنگی سی پی تی بەرامبەر گۆشەگیری ئیمراڵی.

لە چالاکییەکەدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد"، لەسەر ناوی تەجەشە ڕەسوڵ باهۆز قسەی کرد.

ڕەسوڵ باهۆز گوتی: " پێویستە لە چوار پارچەی کوردستان، لە هەموو شوێنێکی ئەوروپا و جیهان خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەین و گۆشەگیری بشکێنین. دوژمنە خوێمژەکەمان دەیەوێت بە توندکردنەوەی گۆشەگیری زانیاری لە ڕێبەر ئاپۆ وەرنەگرین. ئێمەی گەلی کوردستان و دۆستەکانیان بانگەواز لە هەموو گەلەکەمان دەکەین؛ خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن".