'سیستەمی ئەشکەنجەدان لە ئیمراڵی هیچ نموونەیەکی هاوشێوەی نییە'
نوسینگەی یاسای سەدە ڕایگەیاند، "بەڕێز ئۆجالان لە سیستمێکی ئەشکەنجەداندایە، کە هاوشێوەی لە مێژوودا نییە، ئێمە بانگ لە ڕایگشتی دیموکراتیک دەکەین ئاگاداری ئەو بابەتە بن".
نوسینگەی یاسای سەدە ڕایگەیاند، "بەڕێز ئۆجالان لە سیستمێکی ئەشکەنجەداندایە، کە هاوشێوەی لە مێژوودا نییە، ئێمە بانگ لە ڕایگشتی دیموکراتیک دەکەین ئاگاداری ئەو بابەتە بن".
نووسینگەی یاسای سەدە سەبارەت بە گۆشەگیریی توند لەسەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوەکە بەم شێوەیە:
"بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە زیندانی ئیمراڵی زیندانی کراوە، لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوودا، تەنها ٥ جار پارێزەران توانیویانە دیداری لەگەڵدا ئەنجام بدەن، دوایین دیداریش لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ ئەنجام دراوە و ٤ ساڵ بەسەر ئەو دوادیدارەدا تێپەڕیوە. لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ براکەی بە هۆکارێکی نادیارەوە لەناکاو پچڕا و لەو کاتەوە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە بەدەست نەکەوتووە، هەموو هەوڵە دادوەری و کارگێڕی و هەوڵەکانی دیکە، کە لەو کاتەوە خراونەتەگەڕ لەسەر دەستی دەوڵەت بێ ئەنجام ماونەتەوە.
'سیستەمێکی ئەشکەنجەدان کە هیچ نموونەیەکی هاوشێوەی نییە'.
کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیاری گرتنەبەری رێکاری بەم شێوەیەی دەکرد "پێویستە پارێزەران بتوانن دەستبەجێ بەبێ بەربەست دیدار ئەنجام بدەن" و لە ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ و ١٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ بە حکومەت ڕاگەیەندرا، بەڵام دەوڵەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بە هیچ شێوەیەک بە گوێرەی ئەو بڕیارە هەڵسوکەوتیان نەکرد. بەڕێز ئۆجالان لە سیستەمێکی ئەشکەنجەدا ماوەتەوە، کە لە مێژووی یاسای ئەوروپا و تورکیادا نمونەی هاوشێوەی نییە.
لە بەرێز ویسی ئاکتاش و بەرێز حامیلی یڵدرم و بەرێز عومەر خەیری کۆناریش، هیچ زانیاریەک نییە کە لەگەل بەڕێز ئۆجالانن. ئەو گۆشەگیرییە ڕەهایەی بەسەر بەرێز ئۆجالان و موەکیلەکانی دیکەماندا سەپێنراوە، هیچ بنەمایەکی یاسایی و کۆمەڵایەتی رەوای نییە. دیارە ئەو ڕێبازەی ئێستا لە تێڕوانین و بیرکردنەوە دەوڵەت بۆ نکۆڵیکردن لە پرسی کورد سەرچاوەی گرتووە. دوای هەڵبژاردنەکە، لە کۆسۆڤۆوە بۆ ئۆکرانیا، لە پرسی ئەرمینیا – ئازەربایجان تا سودان، پەیوەست بە ململانێ و شەڕ لە هەموو لایەکی جیهان، حکومەت لە رێگەی شێوازەکانی لێکتێگەیشتن و دیالۆگ داوای ئاگربەست و ئاشتی دەکات، بەڵام لە پرسی کۆرددا پێچەوانەی ئەمەی کردووە سیاسەتێکی پێچەوانەی ئەوەی پەیڕەو کردووە. ئەم ناکۆکی و جیاکارییەی دەوڵەتیش هۆکاری سەرەکی چارەسەرنەکردنی هەموو قەیرانەکانە.
پێویستە رایگشتی بزانێت تا ئەو راستیەی دەوڵەت نەبینرێت، نەبیسترێت و هەڵوێست بەرامبەری نەگیرێتەبەر هیچ گۆڕانکارییەک نایاتە کایەوە.
'پێویستە ڕایگشتی دیموکراتیک وریا و بەرپرسیار بێت'
لە دوایین دیدار لەگەڵ بەڕێز ئۆجەلان، کە ٤ ساڵی بەسەردا تێپەڕبووە، خۆی ڕایگەیاند، کە لە ساڵی ١٩٩٣ەوە لە دژی ئەقڵیەتی رووخێنەر و لەناوبەر هەوڵەکانی لەپێناو چارەسەری دیموکراسی لەسەر هێڵی ئاشتی بەردەوامەو بەرخۆدان دەکات و خۆی لە سیاسەتی چارەسەر نەکردن نزیک ناکاتەوە و وتەی 'شەڕ چارەسەری لێناکەوێتەوە'ی ئۆزال هێشتا راست و بەرکارە، چارەسەری دیموکراتیک لە پرسی کورددا رێی تێدەچێت و ئەگەری هاتنەدی هەیە، دەکرێت لە ماوەی هەفتەیەکدا کۆتایی بە شەڕبهێنرێت، لەو ڕووەوە بڕوای بەخۆی هەیە، بەڵام دەبێت مێشکی دەوڵەت بەگوێرەی ئەوە بجوڵێتەوە. ئەگەر ئەو ڕۆژەی بەڕێز ئۆجالان دەستی چارەسەری دیموکراسی کە درێژی کرد بێ وەڵام نەبووایە، ئەوا ئەم گرژییە سیاسییە، ئەم دابڕانە کۆمەڵایەتیە و ئەم تەنگەژە ئابووریەی ئێستا نەدەهاتەئاراوە. ئەو شێوازە چارەسەرانەی بەڕێز ئۆجالان پێشنیاری کرد، دەوڵەتیش بۆ دەرەوەی وڵاتەکە داوای دەکات، بەڵام لە ناوەوە کاری پێناکات، پێش ئەوەی سیاسەتەکانی ئێستا ببنە مایەی دروستبوونی برینی قووڵی مێژوویی، دەبێت دەستبەجێ جێبەجێ بکرێن.
بەر لەهەموو شتێک دەبێت بزانرێت چاوەڕوانی سەرەکیمان وەرگرتنی زانیاری ڕاستەوخۆیە لە بەرێز ئۆجەلان و موەکیلەکانی ترمان. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە وەرنەگرتنی زانیاری هۆکاری هەموو جۆرە مەترسیەکانە و داوا لە کاربەدەستان دەکەین کۆتایی بەم گۆشەگیری و تاوانی ئەشکەنجەدانە بهێنن. بانگ لە رایگشتی و دیموکراتیک دەکەین وریا و بەرپرسیار بن".
ژ.ن