تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتی تورک لە مارسیلیا ئیدانە کرا
لە مارسیلیا ١٤ رێکخراو بە رێکخستنی چالاکییەک تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک-یان ئیدانە کرد. هەزاران کەس بەشداری چالاکییەکە بوون، کە لە بەردەم شارەوانیی شاری مارسیلیای فەرەنسا بەڕێوەچوو.
لە مارسیلیا ١٤ رێکخراو بە رێکخستنی چالاکییەک تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک-یان ئیدانە کرد. هەزاران کەس بەشداری چالاکییەکە بوون، کە لە بەردەم شارەوانیی شاری مارسیلیای فەرەنسا بەڕێوەچوو.
چالاکوانان ژمارەیەک پۆستەریان بەرزکردبووە و لەسەریان نووسرابوو "تاوانی جەنگی دژ بە مرۆڤایەتی راوەستێنە" و "ئەردۆغان و داعش راوەستێنن" و یەک لەسەر یەکیش دروشمەکانی "تیرۆریست ئەردۆغان" و "بکوژ ئەردۆغان"یان دەوتەوە.
ئەندامانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە - TCŞ) لە چالاکییەکەدا ئاڵایەکی گەورەی پەکەکەیان بەرزکردبووە.
ئەنجوومەنی ژنانی ئارین میرکانیش لە چالاکییەکەدا بۆ کەمپەینی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی ئەردۆغان" ئیمزایان لە بەشدارابوان و چالاکوانان و هاووڵاتییان کۆ دەکردەوە.
لە چالاکییەکەدا هەزاران راگەیاندراو بەسەر بەشداربوان و هاووڵاتییاندا دابەشکران. بۆ ماوەى ١٠ خولەکیش چالاکیی دانیشتن ئەنجامدرا.
دوای ئەوەى جەماوەر لە گۆڕەپانی ڤیوکس پۆرت گردبوونەوەیەکى گەورەی جەماوەرییان رێکخست. لە گردبوونەوەکەدا نوێنەرانی نەجەدەکە و رێکخراوەکانی تر وتەیان پێشکەش کرد و بە وتنەوەى دروشمی "تیرۆریست ئەردۆغان" کۆتایی بە چالاکییەکە هات.
ناوی ئەو رێکخراوانەى بەشداری چالاکییەکە بوون:
Conseil de Coordination des Organisations Arméniennes de France - Sud (CCAF-Sud), Collectif Solidarité Kurdistan 13 (CSK.13), Centre Démocratique Kurde Marseille (CDKM), Ligue des Droits de l'Homme Marseille (LDH Marseille), Marche Mondiale des Femmes 13 Paca (MMF 13 Paca), Mouvement contre le Racisme et pour l'Amitié entre les Peuples 13 (MRAP 13), Mouvement de la Paix 13, Nouveau Parti Anticapitaliste 13 (NPA 13), Parti Communiste Français 13 (PCF 13), Parti de Gauche 13 (PG 13), Solidarité et Liberté Provence, Union Départementale - Confédération Générale du Travail (UD-CGT).
ژ.ت