لە چوارجێوەی چالاکییەکانی ٨ی ئاداردا تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی( تاژێ) لە شەنگال ڕیهام هیجۆ هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال سمینارێکی ئەنجامدا. لە سمینارەکەدا ژنانی ئێزدیی و عەرەب بەشدار بوون.
ڕیهام هیچۆ، لە سیمینارەكەدا سەرەتا هاتنی ڕۆژی هەشتی ئاداری لە هەموو ژنانی کورد، عەرەب و تێکۆشەر لە سەرتاسەری جیهان پیرۆز کرد و پاشان وتی:” ئەم ڕۆژە ڕۆژی تێکۆشان و بەرخۆدانە بۆ هەموو ئەو ژنانەی بۆ ئازادیی خۆیان ڕەفتار دەکەن و كە ئێمەیش ڕۆژی ژنانی کرێکار لە هەشتی ئاداردا پیرۆز دەکەین، بەهۆی تێکۆشانی ئەوانەوەیە."
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال، ئاماژەی بەوەیش كرد كە ” ژنانی ئێزدی و عەرەب لەلایەن چەتەکانی داعشەوە، ئازارێکی زۆریان چەشتوە و لە سێی ئابی ٢٠١٤دا، زۆرترین ژنی ئێزدی و چەندین ژنی عەرەب، بوونە قوربانی.
ڕیهام هیچۆ بەو جۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: “بۆ یەکەم جار٨ی ئادارمان لە شەنگال پیرۆز کرد، کەس نەیدەزانی ئەو ڕۆژە چییە، بەڵام لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا، ژنانی ئێزدی، بوون بە یەک و لە خەباتدا بوون بۆ مافەکانیان، بۆیە هەشتی ئادار ئەمساڵ، ڕۆژی بەرخۆدان، ڕۆژی لێپرسینەوەی بکوژانی هەموو ژنانە بە ژنانی ئێزدی و ژنانی عەرەبیشەوە."
ک-ش