ته‌جه‌شه دووه‌م كۆنگره‌ی خۆی سازكرد
ته‌ڤگه‌ری گه‌نجانی شۆڕشگێڕ (ته‌جه‌شه) دووه‌م كۆنگره‌ی خۆی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ساز كرد.
ته‌ڤگه‌ری گه‌نجانی شۆڕشگێڕ (ته‌جه‌شه) دووه‌م كۆنگره‌ی خۆی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ساز كرد.
به‌سه‌دان گه‌نج له ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، سویسرا، نه‌مسا، هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا و چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی به‌شدارییان له كۆنگره‌كه‌دا كرد.
كۆنگره‌كه له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوی "وه‌رن به‌شداری شه‌ڕی ئازادی ببن" و به دروشمی "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه رێكخراوبوونه و رێكخراوبوونیش ئازادی رێبه‌ر ئاپۆیه" به‌ڕێوه‌چوو.
له هۆڵی كۆنگره‌كه‌دا وێنه‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری گه‌لی كورد و پۆسته‌ری شه‌هیده‌كانی شۆڕش هه‌ڵواسرابوون.
دوای خوله‌كێك وه‌ستان بۆ رێزگرتن له شه‌هیدان، دیوان هه‌ڵبژێردرا و دواتر ره‌مزی كارتاڵ هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل وتاری پێشكه‌ش كرد.
كارتاڵ سڵاوی له به به‌شداربووانی كۆنگره‌كه كرد و ئاماژه‌ی به رۆڵی گه‌نجانی ئه‌م سه‌رده‌مه كرد.
له كۆنگره‌كه‌دا په‌یامێكی ڤیدیۆیی گه‌نجانی رۆژئاوا بڵاوكرایه‌وه و دواتر بەڵگەفیلمی وته‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبەری گەلی کورد له‌سه‌ر گه‌نجان نمایش كرا.
له په‌یامی كۆنگره‌كه‌دا باس له‌وه‌كرا، كه گه‌نجانی كورد تێكۆشانی شۆڕشی كوردستان گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن و له پێناو ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری گه‌لی كورد له هه‌موو شوێنێك ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
له كۆنگره‌كه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێی ته‌جه‌شه هه‌ڵبژێردران. كۆنگره‌کە به ئاهه‌نگ ، هه‌ڵپه‌ڕكێ و وتنه‌وه‌ی دروشم كۆتاییهات.
ف.ق