تەجەشە هێرشەکان سەر کوردی لە بەلجیکا و فەرەنسای شەرمەزار کرد
بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) هێرشەکانی سەر کورد و دەزگا راگەیاندنەکانی لە بەلجیکا و فەرەنسای شەرمەزار کرد.
بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) هێرشەکانی سەر کورد و دەزگا راگەیاندنەکانی لە بەلجیکا و فەرەنسای شەرمەزار کرد.
بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "شەوی رابردوو لە بەلجیکا هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست، هەڵکوترایە سەر دامەزراوەکانی راگەیاندنی کورد. ئەو هەڵکوتانەسەرە کە لە دژی بیناکانی مەدیا خەبەر تی ڤی و ستێرک تی ڤی کە دەنگی گەلی کوردن، ئەنجامدرا، مایەی قبوڵکردن نییە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشەی کرایە سەر راگەیاندنی ئازاد، دەوڵەتی تورکی فاشیستیش خەباتکارانی راگەیاندنی ئازادی دەستبەسەرکرد. ئەوەش هاوپەیمانیە چەپەڵەکەی دەوڵەتی بەلجیکا نیشان دەدات.
هەروەها لە سەر بنەمای هاوکاری لەگەڵ دەووڵەتی تورک، دەوڵەتی فەرەنساش هێرشەکانی لە دژی گەلی کورد زیاد کرد و ئەمڕۆ لە بەرەبەیانیدا لە پاریس و مارسیلیا هەڵیکوتایە سەر ناوەندە کولتوریە دیموکراتیکەکانی کوردان و ئەندامی ئەو ناوەندانەیان دەستبەسەرکرد.
وەک گەنجانی کورد ئێمە ئەو کۆنسێپتی هێرشە لە دژی گەلی کورد قەبوڵ ناکەین. ئەوانەی بوونە هاوکاری قڕکردنی کوردان، با بزانن ئێمە وەک گەنجانی کورد گوڕ بە تێکۆشانمان دەدەین.
لە، چوارچێوەدا وەک تەجەشە ئێمە داوا لە هەموو گەنجان دەکەین کە لە هەموو شوێنێکی ئەوروپا بکەونە جموجۆڵەوە، بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەم کۆنسێپتە و بۆ شەرمەزارکردنی هاوپەیمانی دەوڵەتانی فەرەنسا و بەلجیکا لەگەڵ دەوڵەتی تورکی فاشیستی قڕکەر، خاوەنداری لە دامەزراوەکانی خۆیان بکەن و لە دژی فاشیزم بوەستنەوە".
هـ . ب