تێکدانی گۆڕی مەدەد سەرحەد شەرمەزارکرا

تێکدانی گۆڕی مەدەد سەرحەد کە لەلایەن ژیتەمەوە کوژرا، شەرمەزار کرا.

ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)ـی ئیستەنبوڵ و کۆمەڵەی پشتگیری و پشتیوانی لە خزمی بێسەروشوێنانی ئەنادۆڵ، هێرشکردنە سەر گۆڕی پارێزەر مەدەد سەرحەدیان شەرمەزار کرد کە ٢ ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ لەلایەن ژیتەمەوە کوژرا. ڕاگەیاندراوەکە لەسەر گۆڕی سەرحەد خوێنرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکراوەتەوە، ئەمە یەکەم جار نیە، لە کوردستان بەردەوام گۆڕەکان تێکدەدرێن، ئێمەش ئەم دڕندایەتییە قبووڵ ناکەین.

پەرلەمانتاری دەم پارتی، چیچەک ئۆتلو ڕایگەیاند ئەودەمەی نکۆڵی لە کوردان دەکرا، پارێزەر مەدەد سەرحەد دژی سیاسەتی قێزەونی "تاوانی بکەرنادیار" و سوتاندنی گوندەکان تێکۆشا.

کوڕی مەدەد سەرحەد، ڕەحمەت سەرحەد هێرشی سەر گۆڕی باوکی وەک زیهنیەتی داعش ناساند، ڕایگەیاند بەم کارانە ناتوانن زیان بە مەدەد سەنجار و تەڤگەری کورد بگەیەنن.