تەمەل: چاپەمەنی کوردی هیچ کاتێک لە حەقیقەت دوورنەکەوتووەتەوە

جێگری هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تەیب تەمەل ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆزکرد و ئاماژەی بەوەکرد وێڕای گوشار، هێرش و کۆمەڵکوژییەکان، چاپەمەنی کوردی لە ڕێگەی حەقیقەت دوورنەکەوتووەتەوە.

ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی

جێگری هاوسەرۆکی گشتی و بەرپرسی لیژنەی وەشان و بانگەشەیی چاپەمەنی دەم پارتی تەیب تەمەل بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"یەکەم ڕۆژنامەی کوردی 'ڕۆژنامەی کوردستان' پێش ١٢٦ساڵ لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨دا لەلایەن میقداد مەدحەد بەدرخانەوە لە قاهیرە دەرهێنرا. ئەم ڕۆژنامەیە هەنگاوێکی مەزنبوو بۆ کوردان لە بواری ڕۆشنگەری، پەیدابوونی هۆشیاری نەتەوەی و تێکۆشانی یەکسانی و ئازادی. ڕۆژنامەی کوردستان کە بووە خاڵی وەرچەرخان لە چاپەمەنی کوردی و لە ژیانی ڕوناکبیرییدا، بەداخەوە لە غوربەت و لە دەرەوەی کوردستاندا دەرهێنرا و لەژێر ئافات و ماڵوێرانیدا مایەوە، هەرچەندە لە دووری وڵاتەوە دەردەهێنرا بەڵام سەرچاوەکانی لە حەقیقەتی کوردانەوە بەدەست دەخست و ڕاستی گەلی کوردی باس دەکرد. یەم ڕۆژنامەیە ڕژێمی دەسپۆتی عەبدولحەمیدی ڕەخنەدەکرد، لەبەر گوشارەکان ژمارەکانی ٦-٣١ لە لایەن عەبدولرەحمان بەدرخانەوە لە سویسرا و بەریتانیا دەرهێرا.

ڕۆژنامەی کوردستان بووە فاکتەرێکی گرنگ لە  ڕوناکبیرکردن و هۆشیارکردنەوەی کوردان لە سەدەی بیستەمدا، هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ بە دەزگاییبوونی چاپەمەنی کوردی. بۆیە ڕۆژی ٢٢ نیسان وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی دادەنرێت و پیرۆزدەکرێت. ١٢٦ ساڵە هەزاران ڕۆژنامەوانی کوردی لەگەڵ بوونی سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردن لە سەر ڕێگەی میقداد بەدحەد بەدرخان بەردەوامن و بە بڕیاردارییەوە لەم نەریتە حەقیقەت دەربڕە بەردوامن. بەم تایبەتمەندیانەوە ڕۆژنامەی کوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زیاتر بووەتە ڕۆژنامەیەک لە دژی نکۆڵیکردن و لەناوبردن. بۆیە لە مێژووی چاپەمەنی کوردیدا وەک گۆڕەپانێکی تێکۆشان و بەرخۆدان، چەندین ساڵ وێڕای هەموو گوشارەکان بەردەوام بوو و خەباتی خۆی بۆ ڕۆشنگەری کوردی بەردەوام بوو.

ئەم حەقیقەتە کە لەسەرەتایی سەدەدا سەریهەڵدا و لە تاریکایەتییەکانی ساڵانی ٩٠دا وەک ڕۆشناییەک پێگەی خۆی پاراستووە و لە ساڵانی ٢٠٠٠دا پێشەنگایەتی گۆڕان و وەرچەرخانی سیاسی کردووە. چەندین ڕووداوی قڕکردن، کۆمەڵکوژی و توندوتیژی لە ڕیگەیی ڕۆژنامەوانانی کوردەوە ئاشکراکران و لە مێژووی کوردا جێگەی خۆیان گرت، بۆیە هەموو کاتێک ڕۆژنامەوانانی کورد ڕووبەڕووی دەستگیرکردن و سەرگونکردن بوونەتەوە. دەسەڵاتداری لەم ڕێگەیەوە دەیویست ڕۆژنامەگەری کوردی لە حەقیقەت دوورخاتەوە. بە تایبەت لەم ٢٠ ساڵەی دوایدا لە لایەن ئاکەپەوە سیاسەتی گوشار، هێرشی زۆر و سانسۆر بەڕێوەدەچێت. هەموو دەزگا کوردییەکانیان خنکاندووە. ڕۆژنامە، تەلەڤیزیۆن، گۆڤار و ڕادیۆی کوردی دەستبەسەرکراون. ئەم سیاسەتە کە سەرچاوەکەی لە دوژمنایەتی کوردانەوە وەردەگرێت تا ئێستاش بەردەوامە. لە ساڵانی ٩٠کانەوە ئەم هێرشانە وەک سیاسەتی لەناوبردن ڕویدا و لە ئێستاشدا وەک قڕکردن لەسەر رۆژنامەوانان بەرێوەدەبرێت. ئەکادیمی و ڕۆژنامەوان ناگیهان ئاکارسەلیش بە لە لایەن ئەم عەقڵێتەوە کوژرا.

ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی لە میقداد بەدرخان و هەموو خەباتکار و خەمخۆرانی چاپەمەنی کوردی پیرۆز دەکەین. لە کەسێتی موسا عەنتەر، گوربەتەل ئەرسۆز، ناگیهان ئاکارسەل، حافیز ئاکدەمیر و حوسەین دەنیزدا هەموو گیانبەختکەرانی چاپەمەنی کوردی بە رێز و حورمەتەوە یاد دەکەینەوە. یادییان، میراتی و تیکۆشانیان هەموو کاتێک رێگەمان ڕوناک دەکاتەوە.