بە دیمەن

تەنێکی ڕووناک لە ئاسمانی چەند شارێکی ئێران و عێراق و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بینراوە- نوێکراوەتەوە

تەنێکی ڕووناک لە چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و عێراق بینراوە و دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیان دروستکردووە. ئەمەش گومانەکانی زیادکردووە سەبارەت بە تەشەنەکردنی شەڕ لە ناوچەکە.

باس لەوە دەکرێت لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەمشەو، تەنێکی ڕووناک بە ئاسمانی شارەکانی وەک پیرانشار و نەغەدە و دێهلوڕان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شاری قوم و ئەراک و زەنجان لە ئێران، ڕانیە و هەولێر لە باشووری کوردستان، پارێزگای دیالە لە عێراق بینراوە، وێنە و دیمەنی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە.

ئەم دیاردەیەش هاوڵاتیانی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە.

جێی باسە، لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوین، بەتایبەت گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ڕەوشی ناسەقامگیری عێراق و تورکیا، گۆڕانی لەناکاوی هاوسەنگی هێزەکان، بینینی تەنێکی ڕووناکی لەم شێوەیە، گومانەکان زیاتر دەکەن دەربارەی تەشەنەسەندنی شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکەدا. 

تا ئێستا لە هیچ سەرچاوەیەکی سەربەخۆ یان فەرمیدا باسی بینینی ئەم تەنە ئاسمانییە نەکراوە. بەڵام هەندێک سەرچاوە ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەو تەنە دیمەنی تاقیکردنەوەی مووشەکێکی بالستیکی کیشوەڕبری وڵاتی ڕووسیایە