تەرمی دوو گەریلا رادەستی خانەوادەکانیان کرایەوە

تەرمی گەریلای یەژاستار لەیلا ئاجار و گەریلای هەپەگە حامید کارتال رادەستی خانەوادەکانیان کرایەوە و بۆ بەخاکسپاردن بەرەوە زێدەکانیان رەوانەکران.

تەرمی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەیلا ئاجار و حامید کارتال کە لە شەڕی ١٥ی ئەیلولدا لە کویستانەکانی بەیتانێی جۆلەمێرگ شەهید ببوون، لە پزیشکی دادوەری جۆلەمێرگ دوای ٢ مانگ وەرگیرانەوە. دوای پشکنینی دی ئێن ئەی بە خانەوادەکان راگەیەنرا کە بچن و تەرمەکان وەربگرنەوە.

خانەوادەکان تەرمی منداڵەکانیان وەرگرت. لەیلا ئاجار لە وان و حامید کارتالیش لە ئامەد بەخاکدەسپێردرێن.

ف.ق