تەرمی خوێندکاری بێسەروشوێن ڕۆژین کابایش دۆزرایەوە

وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاند تەرمی خوێندکاری زانکۆ ڕۆژین کابایش کە ١٨ ڕۆژە بیسەروشوێنە دۆزراوەتەوە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاند تەرمی خوێندکاری زانکۆ ڕۆژین کابایش لە قەراغی گوندی مۆلا قاسم  لە دەریاچەی وان دۆزراوەتەوە.

ڕۆژین کابایش (٢١ ساڵ) لە بەشی گەشەپێدانی مناڵانی زانکۆی یوزونجویەلی وان، ١٨ ڕۆژ بێسەروشوێن بوو.

ڕۆژبین کابایش ئێوارەی ٢٧ ی ئەیلول لە بەشی ناوخۆیی کچانی سەید فەهیم ئارڤاسی لە کەمپی زانکۆ دەرچوو، لەوکاتەوە هیچ هەواڵێکی نەبوو.