تەڤ_چاندی ئەوروپا دەربارەی هەڵمەتی ئازادی کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە تیشک دەخاتە سەر چالاکییە فیداییەکەی ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین، دەڵێت: "ئەم چالاکییە لە ساڵیادی ڕزگاربوونی کۆبانێدا زیاتر مانای خۆی دەنەخشێنێت. کۆبانێ بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازادیخواز پاشڤەڕۆیی تێکشکاند و بووە بەهای ئازادیی مرۆڤایەتی. بۆیە ئەمرۆ فاشیزمی ئاکەپە_مەهەپە بەشێوەیەکی نامرۆڤانە بەردەوامە لە هێرشی کۆمەڵکوژی. هەزاران شەهید ئیرادەی خۆیان لە جیهاندا ڕابەر کرد، ئەو کەسانەی دەیانگوت "کۆبانێ دەکەوێت" خۆیان کەوتن و شکستیان هێنا. هێرشەکان لە هەر ئاستێکدا بن، گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیی کوردستان، لە ڕاستی کۆبانێ و فیداییانی ئاپۆییدا سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن".
"لە کەسێتی سەرۆکایەتیدا، گۆشەگیری قووڵتر دەکەنەوە"
ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە قۆناغی دووەمیندایە و بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە، فیکری ڕێبەر ئاپۆ سات بە سات دەبێتە هیوای گەلانی بندەست، دەڵێت: "گفتوگۆ و پێشهاتەکانی ئەم دواییە دەریخست، ئەگەر کۆبوونەوە و ڕێکخستن و چالاکبوون بە گوێرەی ڕۆحی سەردەم بێت، دیوارەکانی فاشیزم یەکسەر دەڕوخێت و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دێتەدی... فاشیزم لە هەموو جێیەک دەیەوێت کوردەواری تووشی شکست و ئاستەنگ بکات. بۆیە لە کەسێتی سەرۆکایەتییدا گۆشەگیری قووڵتر دەکاتەوە. هێرش بۆ سەر کەلتووری کوردیش لەم چوارچێوەیەدایە. واتە دوژمن بەرگەی تۆسقاڵێک بەهای کوردەواری ناگرێت".
لە ١ تا ١٦ ی تشرینی دووەم بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە مامەڵە بکەن
تەڤ_چاند بانگەواز لە گەل و وڵاتپارێزان و هونەرمەندان دەکات بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بەشداری چالاکییەکان بکەن، دەڵێت: "بە درووشمی "هونەری ئازاد لەپێناو ئازادی" دەبێت شەقام بە شەقام هونەری سەردەم بئافرێنرێت، بۆیە لە ١ تا ١٦ ی تشرینی دووەم بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بەشداری خەبات و ئامادەکارییەکان بۆ ڕێپێوانی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن. ئەو چالاکییە ئیرادەی خاوەنداری لە سەرۆکایەتی دووپات دەکاتەوە. گەلەکەمان لە هەر شەقامێک دەبێت بە هەڵوێستی "هونەری ئازاد لەپێناو ئازادی" ڕووبکەنە ڕێپێوانی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن. بەم بۆنەیەوە، دیسانەوە ڕۆژی ڕزگاربوونی کۆبانێ پیرۆز دەکەین، دووبارە بانگەواز دەکەین بۆ خاوەنداری لە ڕۆژئاوا. داوا دەکەین بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بەشداربن لە ڕێپێوانی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن".