تولای حاتەم ئۆغۆلاری: هیچ کاتێک شەهیدانمان لە بیرناکەین

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆلاری لە چوارچێوەی سەردانەکانی جەژندا ڕۆشتە هاتای و کەسوکاری کوژراوانی بەسەرکردەوە.

سەردانییەکانی جەژن

هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆلاری لە چوارچێوەی سەردانیکردنەکانی جەژنی ڕەمەزاندا ڕۆشتە هاتای. لە دەستپێکی سەردانەکەیدا سەردانی بنەماڵەی خوێندکار عەلی ئیسماعیل کۆرکمازی کرد کە لە جەژندا کوژرابوو.

دایکی کۆرکماز دڵخۆشی خۆی لە سەردانیکردنەکە دەربڕی و وتی: "لەم جەژندا بە تەنهایان نەکردین، سوپاسی هەمووان دەکەم. هێز لەم یەکگرتنەوە وەردەگرم."

تولای حاتەم ئۆغۆلاری لە سەردانەکەدا وێڕای جەژنە پیرۆزەکردنی ئاماژەی بەوەکرد: "لە ماڵی بنەماڵەی عەلی ئیسماعیل قۆرکمازین. واتای بەرخۆدانی گەزی، بە ڕێکخستن و یەکگرتنێکی بەهێزی بنەماڵەکانمان بۆ هەموو تورکیا و جیهانێش ڕوونبوویەوە، هەرگیز شەهیدانمان لە بیرنەکردوە، هیچ کاتێکیش لە بیرییان ناکەین. "

دواتر حاتیمۆگولاری شاندی یاوەری ڕۆشتنە سەردانی ئەحمەد ئاتاکان کە لە کاتی چالاکیەکانی گەزی کوژابوو. هەورەها لە درێژەی سەردانەکەیدا حاتەم ئۆغۆلاری سەردانی بنەماڵەی هیلال ئاکساکال (مەزڵوم ئاکتاش)یکرد کە لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٥دا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە تێکۆشانی دژی چەتەکانی داعشدا شەهید ببوو، دواتر چووە سەردانی بنەماڵەی ئۆکان پیرینچی کرد کە لە ئەنجامی هێرشی داعش بۆ سەر پرسووسی ڕحادا گیانی لەدەستدابوو. لە سەردانیەکانیدا حاتەم ئۆغۆلاری پیرۆزبایی جەژنی لە بنەماڵەکان کرد.