وەرزشوانی کورد جومالی ئاسڵان مەدالیای زێڕینی بردەوە

وەرزشوانی کورد جومالی ئاسڵان لە پێشبڕکێی ٢٠ کم لە فەرەنسا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و مەدالیای زێڕینی بردەوە. ئاسڵان گوتی: "ئامانجی من ئەوەیە لە ئۆڵۆمپیاد نوێنەرایەتی گەلی کورد بکەم".

وەرزشوانی کورد جومالی ئاسڵان (٢٤ ساڵ) لە ئۆڵۆمپیادی هاوینەی شاری نانسی فەرەنسا لە پێشبڕکێی ٢٠ کم پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. جومالی ئاسڵان ڕایگەیاند ١٠ ساڵ لە تورکیا بەشێوەی پیشەوەرانە وەرزشی کردووە و گوتی: "لەبەرئەوەی دەمویست نوێنەرایەتی کورد و کوردستان بکەم، لەژێر ئاڵای تورکاندا نەمویست بەشداری پێشبڕکێیەکان بکەم، ئەم مەدالیایە دەکەمە دیاری گەلەکەم".

جومالی ئاسڵان ڕایگەیاند ٢ ساڵ پێش ئێستە هاتۆتە ئەڵمانیا بەشێوەی پرۆفیشناڵانە درێژەی بە وەرزشەکەی داوە. لە پێشبڕکێی ٣٥ کیلۆمەتری لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دا لە ئەڵمانیا، پلەی دووەمی بەدەستهێنا.